كورته ڤیدیۆیه‌ك كه له ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه وه‌رگیراوه، ئاشكرای كردووه كه پیاوێك به ئاشكرا و له به‌رده‌م خوشكی منداڵێكدا ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه بدزێت.
له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی چین، به ڕۆژی ڕووناك پیاوێك به‌لای دووكانێكدا تێ ده‌په‌ڕێت و دوو منداڵی بچووك ده‌بینێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات یه‌كێكیان بدزێت و ده‌ستی ده‌گرێت، چه‌ند مه‌ترێك به دوای خۆیدا ده‌بات.
خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و منداڵه‌ش كه له‌ناو دووكانهكهدایه، به په‌له دێت و منداڵه‌كه له‌و پیاوه ده‌سه‌نێت كه ویستوویه‌تی بیدزێت، به په‌له‌ش هه‌واڵه‌كه به پۆلیس راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره كه پیاوه‌كه تا ئێسته ددانی به تاوانه‌كه‌یدا نه‌ناوه و ده‌ڵێت كه ته‌نیا ویستوویه‌تی یارییه‌كی له‌گه‌ڵدا بكات.
ڤیدیۆكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووخساری پیاوه‌كه زۆر به ئاشكرا له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، خه‌ڵكی خزم و دۆسته نزیكه‌كانیشی متمانه‌یه‌كی وایان پێی نه‌ماوه.