تەرمی هاووڵاتییەك بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گەیاند، تەرمی هاووڵاتییەك بە هەڵواسراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە كە شەوێنەواری برین بە ملییەوە دیار بووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 13ی ئایار/ مایۆ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، هاوڵاتییەك لە ڕەگەزی نێر بەناوی ( س.ح.ع ) و تەمەنی44 ساڵ بووە و بە هەڵواسراوی لەماڵەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و دوای دۆزینەوەی گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.
پۆلیس دەڵێت، هاووڵاتییەكە دانیشتووی گوندی گردجانی سەر بە شارەدێی چوارقوڕنە بووە و شوێنەواری برینی پەت بە ملییەوە دیار بووە.
"دەركەوتووە كەسەكە لەماڵەكەی خۆیان لە گوندی گردجان بە پەت هەڵواسراوە و لەشوێنی ڕووداوەكە دەستگیراوە بەسەر پارچەیەك پەت كە بەكارهاتووە لە ڕووداوەكەدا، بە گوتەی برایەكیشی كەسەكە لە ماڵەكەی خۆی دەرگای لەسەرخۆی داخستووە و بە پەت خۆی هەڵواسیوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم