له چاوی كامێراكانی چاودێرییه‌وه بڵاو كرایه‌وه، دوو فڕۆكه به ڕووداوێكی سه‌یر له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ تووشی پێكدادان بوون.
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی نێوده‌وڵه‌تی له شاری ئیستانبوڵی توركیا، فڕۆكه‌یه‌ك خۆی به كلكی فڕۆكه‌ی دوای خۆیدا كێشا، له‌و كاته‌دا كه ده‌یویست پاركینگ بكا و له شوێنێكی گونجاو‌دا بوه‌ستێت.
فڕۆكه‌كه تایبه‌ت بوو به هێڵی ئاسیانای كۆریای باشوور، زۆر به هێواشی ده‌ڕۆیشت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی گونجاو بۆ وه‌ستانی خۆی بدۆزێته‌وه، تا له دواییدا خۆی به فڕۆكه‌كه‌ی تردا كێشا كه تایبه‌ت بوو به هێڵه ئاسمانییه‌كانی توركیا.
فڕۆكه توركییه‌كه زیانی به‌ركه‌وت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه به په‌له ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گه‌یشته سه‌ری، تا فریای هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بكه‌وێت كه تووشی بووه و ئه‌گه‌ری سووتانی هه‌یه.