پیاوێكی به‌ریتانی له كاتی پاككردنه‌وه‌ی گوێیدا، پارچه لۆكه‌ی سه‌ر گوێپاككهرهوهكهی له ناو گوێی مایه‌وه، دوای دوو ساڵ پزیشك توانی بۆی ده‌ربهێنێت.
"نیل ڕیپانا" پزیشكی تایبه‌ت به گوێ له نۆرینگه‌ی پزیشكی لیسیسترشایهر له به‌ریتانیا، به‌م دواییانه چاوی به نه‌خۆشێك كه‌وت كه به‌ده‌ست ئازاری گوێیه‌وه ده‌یناڵاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ماوه‌ی دوو ساڵه ئازاره‌كه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ زیاد ده‌كات.
دوای پشكنین، پزیشكه‌كه بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌م پیاوه له كاتی پاككردنه‌وه‌ی گوێیدا نه‌یزانیوه و لۆكه‌ی گوێپاككهرهوهكه له گوێیدا به‌جێ ماوه، بۆیه كاتێك ئاو چووه‌ته ناو گوێی لۆكه‌كه گه‌وره‌تر بووه و له‌گه‌ڵ ماده زه‌رده‌كه‌ی ناو گوێیدا یه‌كیان گرتووه، هه‌تا گه‌وره‌تر بوون ئازاری زیاتری به پیاوه‌كه گه‌یاندووه.
دكتۆر نیل به نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك كه كه‌متر له یه‌ك خوله‌كی خایاند، چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كه كرد و پارچه لۆكه‌كه‌ی گوێی ده‌رهێنا، ڤیدیۆكهشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه و بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو.