چۆن ڕابواردن و خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی پیاوان ده‌ناسیته‌وه‌؟

:: AM:10:41:14/05/2018 ‌

هه‌موو ژنێك خه‌ون به‌وه‌ ده‌بینێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشی ده‌وێت هه‌مان هه‌ستی بۆی هه‌بێت، یان هه‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی وه‌ك خۆشه‌ویستی نیشان ده‌دات بۆ ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش كارێكی هێنده‌ ئاسان نییه‌ و لێهاتوویی ده‌وێت.

ژنان كاتێك سه‌رسام یان عاشقی پیاوێك ده‌بن، زۆر به‌ ڕوونی به‌ ڕووخسار و  هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیاندا دیاره‌، به‌ڵام پیاوان به‌ گشتی و پیاوی ڕۆژهه‌ڵات به‌ تایبه‌تی له‌م ڕووه‌وه‌ زیاتر شاراوه‌ن و ئه‌گه‌ر زۆر زیره‌ك نه‌بیت ناتوانیت هه‌ستیان ئاشكرا بكه‌یت.

ماڵپه‌ڕی "فۆشیا" له‌ ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و پیاوه‌ی مه‌به‌ستته‌ عاشقته‌ و خۆشی ده‌وێیت:

_ به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت دڵخۆشت بكات، چونكه‌ پیاوێك عاشق بێت، هه‌میشه‌ حه‌ز ده‌كات پێكه‌نینی ئه‌و ژنه‌ ببینێت كه‌ خۆشی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.

_ شتت لێ ناشارێته‌وه‌، پیاوان خۆیان شاراوه‌ن، به‌ڵام كاتێك عاشقی ژنێك ده‌بن، گوێ به‌و شتانه‌ ناده‌ن و ئاماده‌ن هه‌موو ژیان و ڕابردوو و داهاتووی خۆیان له‌ به‌رده‌م ئه‌و كه‌سه‌ دابنێن.

_ به‌ كاتێكی زۆر خێرا وه‌ڵامی نامه‌كانت ده‌داته‌وه‌، زۆر جاریش به‌ بێ هۆكار نامه‌ بۆ هه‌واڵپرسینت ده‌نێرێت.

_ گرنگیت پێ ده‌دات، كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌ شوێنێكیت، هه‌موو گرنگییه‌كت پێ ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات بچووكترین پێداویستییه‌كانیشت بۆ دابین بكا و له‌ هیچ كه‌موكوڕیت نه‌بێت.

_ ناتگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌م شێوه‌یه‌ عاشقت بووه‌، داوات لێ ناكا هیچ شتێكت بگۆڕیت، ڕاستییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵه‌كانت نابینێت، بۆیه‌ ناتوانێ پێت بگۆڕێت.

_ قسه‌كانت له‌ بیر ناكات، دوای ماوه‌یه‌كی دوور و درێژیش باسی شتێك بكه‌نه‌وه‌ به‌ ته‌واوی قسه‌كانتی له‌ بیره‌، له‌وانه‌یه‌ بشزانێت ئه‌و كاته‌ ڕووخسار و جلوبه‌رگت چۆن بووه‌، چونكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی سه‌رنجی لای تۆ بووه‌ و به‌لایه‌وه‌ گرنگ بوویت.

_ ده‌زانێت حه‌زت له‌ چییه‌ و ڕقت له‌ چی ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و شتانه‌ ده‌كات كه‌ تۆ پێی دڵخۆش ده‌بیت و له‌و شتانه‌ش دوورت ده‌خاته‌وه‌ كه‌ بێتاقه‌تت ده‌كه‌ن.

_ ئه‌و كاته‌ی به‌جێت ده‌هێڵێت، ژوانی یه‌كتر بینینه‌وه‌ی داهاتوو داده‌نێت، چونكه‌ به‌ ڕاستی به‌ ئاواته‌وه‌یه‌ دووباره‌ بتبینێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌_ لبنان24



وشە - ڕێناس شابان