ڕێكخراوێكی ئێزیدی هانی كوردانی ئێزیدی ده‌دا كۆچ بكه‌ن و ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن
رێكخراوێك به‌ناوی ئێزیدییه‌كانه‌وه خۆی داوه‌ته پاڵ چالاكییه‌كانی نادیه موراد كچه ئێزدی كه وه‌ك باڵوێزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشان كراوه، هه‌وڵ ده‌دا وڵاتان ڕازی بكات، ئێزیدییه‌كان كۆچ پێ بكه‌ن و له كوردستان نه‌مێنن. ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی خواست و ویستی ئێزیدییه‌كانه و خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به پڕۆژه ستراتیجیه‌كه‌ی ئێران بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست، چونكه دوای مووسڵ ته‌نیا شنگال تاكه به‌ربه‌ست ده‌بێ له به‌رده‌م پڕۆژه‌كه‌ی ئێران‌دا.
كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئێزیدیش كۆچكردنی ئێزیدییه‌كان و هاندانی ئه‌و رێكخراوه بۆ رۆیشتنی ئێزیدییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به كارێكی نامه‌ردانه و بێ غیره‌تی ناو ده‌بات و ده‌ڵێ، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئێزیدییه و حه‌جی ئێزیدییان له‌و ناوچه‌یه و ناكرێ تا ئێزیدییه‌ك مابێ ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكه‌ن.
رێكخراوی یه‌زدا و موراد ئیسماعیل
رێكخراوی یه‌زدا له 28 ئاب/ئۆگستسی 2014، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكی ئێزیدی له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه و لقی له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و سوید و عێراق هه‌یه، ئه‌وان كۆمه‌كیان كۆ كرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی ئێزیدی و توانییان بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له چیای شنگال و كه‌مپی ئیسیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دواتر ئامانجی ئه‌و رێكخراوه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و هانی ئێزیدییه‌كان ده‌دات ناوچه‌كانی خۆیان جێ بێڵن و به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كۆچ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ناساندنی نادیه موراد و چالاكییه‌كانی نادیه موراد به یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی رێكخراوه‌كه ناو ده‌به‌ن. له‌و سه‌ردانانه‌ی نادیه موراد بۆ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا كردوویه‌تی، به‌رده‌وام كه‌سێكی له‌گه‌ڵدایه به‌ناوی "موراد ئیسماعیل" كه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌و رێكخراوه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، موراد ئیسماعیل هانی نادیه موراد ده‌دات، له دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، داوایان لێ بكات ده‌رفه‌ت بده‌ن ئێزدییه‌كان به ڕه‌سمی وه‌ك كۆچبه‌ر له وڵاته‌كانیان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌نه‌دا وه‌ڵامی داواكه‌یانی دایه‌وه و بڕیاری دا 15 هه‌زار ئێزیدی وه‌ك كۆچبه‌ر وه‌ربگرێت، به‌ڵام دواتر ناڕه‌زایی كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێزدی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی كه‌نه‌دای گۆڕی بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك به‌و 15 هه‌زار كه‌سه.
ئێزدییه‌كانی كوردستان ده‌ڵێن "موراد ئیسماعیل، سه‌رۆكی رێكخراوی یه‌زدا روون نییه سه‌ر به كوێیه، به‌ڵام كه‌سێكی نزیكی خێزانه‌كه‌ی راوێژكاری كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كوردستانه بۆ كاروباری ئێزدییه‌كان، ئه‌ویش نزیكه له ئێرانه‌وه، بۆیه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئێزدییه‌كان نێوان شنگال تا سنووری سووریا كه زۆرینه‌ی ئاواره‌كان پێك دێنن، كۆچ بكه‌ن به‌وه‌ش رێگه‌ی گه‌یشتن به سووریا بۆ ئێران ته‌خت ده‌بێ".
"موراد ئیسماعیل به زانین یاخۆ نه‌زانی، كه‌وتووه‌ته خزمه‌تی ئه‌و ئه‌جێندایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نادیه موراد به‌كار دێنێت له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان وتاری بۆ ده‌نووسێ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی نادیه زمانی تر نازانێ، موراد قسه‌كانیشی وه‌رده‌گێڕێ، به‌جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی رێكخراوی یه‌زدا كه كاره‌كانیان دیار نییه بۆ خزمه‌تی كێیه, ده‌یگوازێته‌وه. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نادیه ده‌چێته دیداری به‌رپرسانی باڵای دنیا و قسه‌ی خۆی به‌سه‌ر نادیه‌دا ده‌سه‌پێنێ" ئێزدییه‌كان وایان گوت.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی وڵاتان تووشی شۆك ده‌بن، كاتێك نادیه موراد داوا له وڵاتان ده‌كات ئێزیدییه‌كان وه‌ك كۆچبه‌ر له وڵاته‌كانیان وه‌رگرن. چونكه ئه‌وان ده‌زانن هه‌رچی په‌رستگه و شوێنه پیرۆزه‌كانی كوردانی ئێزیدی له‌و ناوچانه‌دایه، ئه‌وان پێویستیان به پاراستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه نه‌ك جێهێشتنی زێدی ڕه‌سه‌نی خۆیان.
نادیه موراد
یه‌كێك له‌و هه‌زاران كچه ئێزدییه‌یه كه كه‌وته ده‌ست داعش و دواتر رزگار كرا، دوای رزگاربوونی گه‌یه‌ندرایه ئه‌وروپا و له ماڵێكی فه‌ره‌نسایی ده‌ژیا، به‌هۆی بوێری له خستنه‌ڕووی چیرۆكی گرتنه‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ساڵی رابردوو كاندیدی كرد بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ، به‌ڵام پێی نه‌درا، به‌ڵام مانگی رابردوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك باڵوێزی نیازپاكی ده‌ستنیشانی كرد.
نادیه ئێسته له دنیادا وه‌ك هێمای سته‌می سه‌ر ئێزدییه‌كان سه‌یر ده‌كرێت و به‌رده‌وام له دیداری كه‌سایه‌تییه باڵاكانی وڵاتانی دنیادایه، به‌ڵام هیچ پابه‌ندییه‌كی به ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ئێزدییه‌كان/ نییه و به‌هۆی نه‌خوێنده‌واری و زمان نه‌زانین تیمه‌كانی په‌كه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر چالاكییه‌كانیدا گرتووه و موراد ئیسماعیل هه‌ڵسوڕێنه‌ری چالاكییه‌كانیه‌تی.
خزمه‌تكردنی پڕۆژه‌كه‌ی ئێران
له میدیاكانی دنیا بڵاو كرایه‌وه، كه تاران له هه‌وڵی گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ڕێی خاكی عێراق و سووریاوه ده‌دات، بۆیه كار ده‌كات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ و له‌وێشه‌وه به ته‌له‌عفه‌ر و شنگال ده‌گاته ناوچه كوردییه‌كانی سووریا و به‌ناو خاكی كوردستانی رۆژئاواشدا تا حه‌له‌ب ده‌ڕوات و ده‌یه‌وێ له حه‌له‌به‌وه په‌ل بهاوێ بۆ لازقییه و رێڕه‌وێكی ئارام بۆ هاوكاری شیعه‌كانی سووریا و لبنان بكاته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ بنێرێت.
ئه‌و ڕێكخراوه ئێزیدییه‌ش به هاندانی كوردانی ئێزیدی بۆ كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه، خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش به پڕۆژه ستراتیجییه‌كی ئێران ده‌كات.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی "وشه" ئاشكرای كرد، ڕه‌نگه ئێران له ڕێی كه‌سایه‌تییه سیاسییه دیاره‌كه‌ی كوردستان و په‌كه‌كه‌وه بیه‌وێ زۆربه‌ی ئێزیدییه‌كان له‌و ناوچانه بگوازێته‌وه و چۆڵی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م پڕۆژه ستراتیجییه‌كه‌ی نه‌مێنێت، كه دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ، تاكه شوێن بۆ گه‌یشتنی ئێران بۆ سووریا شارۆكه‌ی شنگال و چیای شنگاله كه ناوچه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجییه و ئێران ده‌توانێ به كۆنتڕۆڵكردنی چیای شنگال، به‌ته‌واوی به‌سه‌ر ناوچه‌كه زاڵ بێ و پشتیوانییه‌كی هه‌میشه‌یی له ڕووی جیۆگرافیای سه‌ربازییه‌وه بۆ ئه‌و ڕێڕه‌وه ئارامه دروست بكات.
ماڵباتی میر نیگه‌رانن
برین میر ته‌حسین به‌گ كوڕی میری ئیزدییان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه ناتوانین ڕێگری له كۆچی ئێزدییه‌كان بكه‌ین، ئێزدییه‌كان باوه‌ڕیان به‌م وڵاته نه‌ماوه و پێویسته باوه‌ڕیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه، مانگی داهاتوو له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی پاراستنی ئێزدییه‌كان ده‌درێ، هه‌روه‌ها پرۆژه بڕیارێكی به‌لجیكا هه‌یه بۆ پاراستنی ئێزدییه‌كان و داننان به جینۆسایدی ئێزدییه‌كان، به‌ڵام نه له كوردستان و نه له عێراق هیچ پرۆژه و پێشنیازێك بۆ پاراستنی ئێزدییه‌كان نییه، بۆیه خه‌ڵكی ئێزدی باوه‌ڕییان نه‌ماوه و كۆچ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ناتوانین ڕێگرییان لێ بكه‌ین.
كوڕی میر ته‌حسین به‌گ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناوچه و سنووری ئێزدییه‌كان پێویسته بپارێزرێن و له‌لایه‌ن كوردستان و عێراقه‌وه باوه‌ڕی و دڵنیایی بۆ ئێزدییه‌كان بێته گه‌ڕاندنه‌وه. دووپاتی ده‌كاته‌وه "ئێمه له كوردبوون و ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردبوونی خۆمان گومانمان نییه و ده‌سبه‌رداری نابین، به‌ڵام وه‌ك ئاین پێویسته مافه‌كانمان و داهاتوومان پارێزراو بێ، ئێزدی 10% پێكهاته‌ی دانیشتوانی كوردستانین، كوا پۆستێكی گرنگ له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیان بۆ ئێزدییه‌كان؟ كوا خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌م خاكه پیرۆزه‌مان؟ پێویستمان به‌وه‌یه گرنگی به ئێزدی بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان جێنه‌هێڵن".
هه‌ڵوێستی كوردانی ئێزیدی
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و رێكخراوه و هاندانی نادیه موراد بۆ داواكردنی وه‌رگرتنی ئێزیدییه‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا، مام جردۆ كه‌سایه‌تی دیاری ئێزیدییه‌كان له كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆچكردنی گه‌نجانی ئێزیدی بۆ ئه‌وروپا و وڵاتانی رۆژئاوا، بێ غیره‌تی و بێ شه‌ره‌فییه، له ئاینی ئێمه هاتووه و زانایانی ئاینی ئێزیدیش هه‌میشه ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته خاك و ئاوی خۆمان بپارێزین، ئێمه پیاوین و نابێ بترسین و ڕا بكه‌ین، به‌ڵكو مێرایه‌تی و مه‌ردایه‌تی ئه‌ركی هه‌ر ئێزیدییه‌كه بۆ پاراستنی خاك و ناوچه‌ی خۆی، جێهێشتنی ناوچه‌كانمان كه هه‌موو ئێزیدییانی دنیا ڕووی تێ ده‌كه‌ن و وه‌ك حه‌جی ئێزیدییان وایه، كارێكی پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئێزیدییه و نامه‌ردییه.
هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌و ئێزیدییانه‌ی گه‌نجانی ئێمه هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه كۆچ بكه‌ن، نامه‌ردایه‌تی ده‌كه‌ن و ئه‌وان ئێزیدی نین و له ئاینی ئێزیدیش نه‌گه‌یشتوون، ئه‌گینا چۆن داوا ده‌كه‌ن ئێمه ناوچه‌یه‌ك جێ بێڵین كه لالشی پیرۆز و ته‌واوی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی ئێزیدخانی تێدایه؟".
مام جردۆ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه و كۆچكردنی ئێزیدیان، بێ غیره‌تی و نامه‌ردییه و زانایانی ئاینی ئێزیدی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و داوایه‌یان له خه‌ڵكی ئێزیدی كردووه، پێویسته مێرانه چیای شنگال و هه‌موو ناوچه‌كان بپارێزین، ئه‌و ئێزیدیین مه‌ردن، خوێن هیچ نییه ئه‌گه‌ر له پێناوی پاراستنی خاك و ناوچه پیرۆزه‌كانی خۆیان بیڕێژن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ترسنۆك و له ئێزیدییایه‌تی نه‌گه‌یشتوون، ئه‌و داوایه له گه‌نجان ده‌كه‌ن".
ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی ئێزیدی ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ئه‌وروپا، دین و باوه‌ڕ و خۆیان له بیر ده‌كه‌ن، له‌وێ له‌به‌ر ده‌رگه‌ی خه‌ڵك ده‌مێننه‌وه و خراپترین كار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر لێره به‌رگری له خاكی خۆیان بكه‌ن و بمێننه‌وه، سه‌ربه‌رزی و پیرۆزی بۆ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن.