هه‌موو كه‌س له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه هاوبه‌شێك بۆ ژیانی بدۆزێته‌وه كه هه‌رگیز لێی په‌شیمان نه‌بێته‌وه و پڕاوپڕ به دڵی ئه‌و بێت، له دواییدا خۆشبه‌ختی بێته ژیانی نه‌ك بێتاقه‌تی و خه‌م.
بۆ ئه‌وه‌ی تۆش یه‌كێك بیت له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ونت بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سی گونجاو بۆ هاوبه‌شی ژیانت بێته دی، له‌م چوار جۆره پیاوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور بكه‌وه:
_ له‌خۆبایی و خۆویست: ئه‌م پیاوانه هه‌رگیز ناگۆڕێن و به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خه‌نه پێش هه‌موو شتێك، كه ئه‌مه‌ش بۆ ژیانی هاوبه‌شی هاوسه‌رگیری گونجاو نییه و وێرانت ده‌كات.
_ زۆر بیر له خۆی ده‌كاته‌وه: ئه‌و پیاوانه‌ی كه به‌رده‌وام خه‌یاڵ و هۆشیان لای خۆیانه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تۆش له هه‌موو بێزاری، هیلاكی، برسیه‌تی و گه‌رمابوونێكیان تێ بگه‌یت و ڕاسته‌وخۆ بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌یت، بێگومان تۆ نایزانیت و به نه‌كردنیشی تووشی ناكۆكی ده‌بن.
_ ئه‌و پیاوه‌ی متمانه‌ی به‌خۆی نییه: هه‌ر پیاوێك متمانه‌ی به‌خۆی نه‌بێت كه‌سایه‌تی لاوازی هه‌یه و به‌رده‌وام گومان له سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی و تۆش ده‌كات، هیچ كه‌سێكیش به‌رگه ناگرێت له‌ناو ژیانێكی گوماناویدا بژی.
_ پیاوی قوربانیده‌ر: ئه‌و پیاوانه‌ی فێر بوون قوربانی بۆ هه‌موو شتێك بده‌ن، ناگۆڕێن و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانتان ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه خۆت فریو مه‌ده و وا هه‌ست مه‌كه كه ده‌توانیت به‌ره‌و باشبوونی ببه‌یت.