یه‌كه‌م ژنه ئه‌كته‌ر كه له فیلمی سوپه‌رماندا وه‌ك خۆشه‌ویستی سوپه‌رمان به‌شداری كرد له 13ی ئه‌م مانگه كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
variety" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كه‌م ژنه ئه‌كته‌ر ده‌كات كه له فیلمی سووپه‌رماندا به‌شداری كردووه و له‌مساڵدا كۆچی دوایی كرد و ده‌ڵێت، ئه‌م ژنه ئه‌كته‌ره ناوی راسته‌قینه‌ی "مارگۆت كیده‌ر"ه و به رۆڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سوپه‌رمان بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری فیلمه‌كه‌ی كردووه به‌ناوی "لیۆس لانێ"ه‌وه كه ئه‌مه‌ش بوو به هه‌نگاوێكی گه‌وره بۆ ئه‌م ئه‌كته‌ره و له‌و فیلمه‌وه ناوبانگی زیادی كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌رباره‌ی مردنی ئه‌م ژنه ئه‌كته‌ره پزیشكان چه‌ندان روونكردنه‌وه‌یان داوه و ده‌ڵێن، مارگۆت به شێوازێكی سروشتی 13ی ئه‌م مانگه له ته‌مه‌نی 69 ساڵان له‌ناو جێگه‌ی خۆی مردووه.
مارگۆت كیده‌ر له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1948 له كه‌نه‌دا له‌دایك بووه، ئه‌م ئه‌كته‌ره به‌توانایه پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناو بواری فیلمسازیدا چه‌ندان به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌رێوه ده‌برد، به‌ڵام دواتر له یه‌كه‌م فیلم به‌شداری كرد به‌ناوی "Quackser Fortune Has a Cousin in the Bronx" ه‌وه كه له ساڵی 1970 ده‌رچوو.