دوو ڕاگه‌یاندكاری ئیماراتی كه هاوسه‌رگیرییان كرد، چه‌ند ڕه‌فتارێكی نه‌شیاویان له ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا ئه‌نجام دا، بۆیه به بڕیارێكی فه‌رمی پۆلیسی وڵات واده‌ی گرتنیان دیاری كرا.
هه‌ردوو ڕاگه‌یاندكاری ئیماراتی ئه‌حمه‌د خه‌میس و مه‌شاعل شه‌حی، له‌م دواییانه‌دا هاوسه‌رگیرییان كرد و له ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا چه‌ند ڕه‌فتارێكی نه‌شیاویان كرد، كه دیارترینیان ئه‌وه‌بوو كه زاوا له كاتی هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، بووكه‌كه‌ی له‌باوه‌ش گرتبوو و به‌ده‌م ماچكردنیه‌وه هاتنه ژووره‌وه.
ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ش به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ نه‌ریت و ڕه‌وشتی ئه‌و وڵاته‌دا ناگونجێت، بۆیه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئاهه‌نگه‌كه‌یان، پۆلیس بڕیاری گرتنی بۆ دان.
هه‌ر به‌و بڕیاره‌ی پۆلیسیش نه‌وه‌ستان، ئه‌و دوو ڕاگه‌یاندكاره به ته‌واوی له‌ناو میدیاكاندا تووشی قسه و قسه‌ڵۆك بوون و چه‌ندان جۆری جیاواز ڕه‌خنه‌یان لێ گیرا، له هه‌ندێك شوێنیش‌دا سووكایه‌تییان پێ كراوه و ڤیدیۆكه‌یان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
دادگایییه‌كه‌یان له دادگای ته‌میزی دوبه‌ی به پێی یاسایه‌كی 2007 ئه‌نجام ده‌درێت، تێیدا ته‌واوی سزاكان بۆ سه‌ر هه‌ردوو لایه‌ن یه‌كلا ده‌بێته‌وه.