ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له گۆرانییه‌كی ئاینی پێك هاتبوو، ڕۆژێك به‌ر له هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، به‌و بۆنه‌یه‌وه دینا به‌رهه‌مه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و خستیه به‌رچاوی هه‌وادارانی.
دینای گۆرانیبێژ بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، ڕۆژێك به‌ر له هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، له ڕێی هه‌ژماره‌كانی خۆیه‌وه به‌رهه‌مه ئیسلامییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا جلێكی پۆشته‌ی له‌به‌ر كردووه و گۆرانییه‌كی ئیسلامی گوتووه.
گۆرانییه‌كه‌ی دینا به ناوی "گلع البدر علینا"یه كه له ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورده، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی لبنانی "فادی حه‌داد" كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
شایانی باسه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته هه‌ڵكه‌وت زاهیر و دینا بۆ ئه‌نجامدانی كاری كلیپی ئه‌م به‌رهه‌مه، سه‌ردانی لبنانیان كرد و له‌گه‌ڵ فادی حه‌دادی ده‌رهێنه‌ر ته‌واوی كاره‌كانیان جێبه‌جێ كرد، ئه‌مڕۆش بڵاو كرایه‌وه.
دینا گۆرانیبێژێكی تازه ده‌ركه‌وتووه و نوێترین قوتابیی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپی گۆرانییه، به‌م دواییانه‌ش ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه كه "شای وڵات" ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌تی، ئاماده‌كردن و ئاوازی ته‌واوی گۆرانییه‌كانی هی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، له هه‌شت تراكی گۆرانی به ناوه‌كانی خۆشه‌ویستم، شای وڵات، یا زین، دروود، مه‌گه‌ڕێوه، منت بیر چووه‌ته‌وه، تێنه‌گه‌یشتم و خۆشه‌ویستی گه‌ل پێك دێت.