چوونی مێرووله‌كان و زینده‌وه‌ری بچووك بۆ ناو گوێچكه‌كان گرفتێكی گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان، چونكه نه‌ك هه‌ر زینده‌وه‌ر، به‌ڵكوو ده‌نكی برنج و نیسك و لۆكه و پارچه‌ی بچووكی یارییه‌كانیش ده‌خه‌نه ناو گوێچكهكانیان، پزیشكان ده‌ڵێن، چوونی زینده‌وه‌ر و ته‌نی نامۆ بۆ ناو گوێچكه لای منداڵان گرفتێكی گه‌وره‌یه و زۆرجار ئازاری له‌گه‌ل دروست ده‌بێ، به‌وهۆیه‌وه ئافره‌ته‌كه به‌رده‌وام له گرفت دا ده‌بێ.
له‌باره‌ی حاڵه‌تێكی له‌وشێوه‌یه كه زینده‌وه‌رێك بچێته ناو گوێچكه‌ی منداڵ یان هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی، له ڕووی پزیشكییه‌وه چی بكرێ باشه، پزیشكانی
مایۆ كلینیكی ئه‌مه‌ریكی ڕێنمایی وردمان بۆ ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌وان ده‌لێن، پێویسته سه‌ره‌تا و به‌ر له هه‌موو شتێك كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتوون بكه‌نه ناو ئه‌و گوێچكه‌یه‌ی زیندوهرهكهی تێدایه، به‌وهۆیه‌وه زینده‌وه‌ره‌كه تووشی خنكان ده‌بێ و ده‌مرێ، ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره به كۆتا دێنێ، كه زینده‌وه‌ره‌كه بچێته ناو گوێچكه‌ی ناوه‌ڕاست و زیان به ئه‌ندامی بیستن بگه‌یه‌نێت.
ئه‌و زه‌یتی زه‌یتوونه‌ی له گوێچكه‌ی ده‌كه‌ن، پێویسته كه‌مێك گه‌رم بێ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌معی ناو گوێ تۆزێك شل بكاته‌وه و بیجوڵێنێ، تا بتوانن شه‌معی ناو گوێچكهیش بهێننه ده‌ره‌وه، به‌مشێوه‌یه زیندهوهرهكهیش ئه‌گه‌ری زۆره بێته ده‌ره‌وه و به ته‌واوی ڕزگارتان ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئه‌مانه سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ری سهرهتاییین، پێویسته به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ، سه‌ردانی پزیشك و نه‌خۆشخانه‌یش بكه‌ن، تا پشكنین و تیشكی گوێچكهتان بۆ بگرن و به ته‌واوی دڵنیا ببنه‌وه، كه گوێچكهتان هیچ زیانێكی مه‌ترسیداری به‌رنه‌كه‌وتووه.