بڵاوبوونه‌وه‌ى پارچه ڤیدیۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندى لبنانى حه‌سنا مه‌ته‌ڕ كه سه‌ردانى مه‌یدانى و هونه‌رى و دۆستانه پێشان ده‌دات بۆلاى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و گۆرانى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌ڵێت، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌داته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی "حه‌سنا مه‌ته‌ڕ"، كه به بالوێزی هونه‌ری نیوان كوردستان و لبنان ده‌ناسرێت، له گه‌شته هونه‌رییه‌كه‌یدا بۆ لاى پێشمه‌رگه به‌بۆنه‌ى ستایشكردن و پیرۆزبایى كردنى پێشمه‌رگه بووه و له‌وێشدا به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌ى به‌ناوى "بژى پیاوانى پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه‌كان گتووه‌ته‌وه، به‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بردووه.
هونه‌مه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ڕ هونه‌رمه‌ندێكی كولتووری ناسراوی لبنانه، ساڵانێكی زۆره له بواری گۆرانیگوتن كار ده‌كات، نازناوی نوێنه‌ری هونه‌ری كوردی-لبنانی لێ نراوه، زۆرترین خزمه‌تی به هونه‌ری كوردی كردووه و زۆرجار له ناوه‌نده هونه‌رییه جیهانییه‌كان باسی ڕۆڵی پێشه‌مه‌رگه ده‌كات و كلیپێكی له‌سه‌ر پێشه‌مه‌رگه بڵاوكرده‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌گه‌ڵ هونه‌مه‌ند وه‌لید تۆفیق و حوسێن جسمی بڕیاره دوێت بكات.