دوای 1400 ساڵ ئاگری زەردەشتیان لە هەولێر كرایەوە

:: PM:08:01:16/05/2018 ‌
ئەمڕۆ ڕێكخراوی (یەسنا) لە شاری هەولێر بەفەرمی لقی كردەوە و ئاشكرایان كرد كە دوای هەزار و 400 ساڵ توانیان بۆ جارێكی تر ئاگری زەردەشتییەكان لە هەولێر هەڵبكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم 16ـی ئایار، ئاوات حوسامەدین، بەڕێوەبەری كاروباری زەردەشتییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ڕێكخراوی یەسنا لقی لە هەولێر كردەوە بۆ هەموو هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بكەن و ببن بە ئەندام تیایدا.

ئەو بەرپرسەی كاروباری زەردەشتییەكان دەڵێت، ئەمڕۆ دوای هەزار و 400 ساڵ توانیمان لقی ڕێكخراوەكەمان بكەینەوە كە تایبەتە بە خزمەتی ئاینی زەردەشتی و ئاگری زەردەشتییەكان لە هەولێر پێ كرا.

شوێنی بنكەكە دەكەوێتە نزیكی پەیكەری حەزرەتی مریەم لە عەنكاوە كە ئەوێ دەبێتە ئەنجوومەنی هەولێری رێكخراوەكە ئەوە ئاوات وای گوت.

زەردەشتییەكان خۆیان بە ئاینی ڕەسەنی كوردی دەزانن لەماوەی ڕابردوو مۆڵەتی فەرمیان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە وەكو یەكێك لە هەشت ئاینە سەرەكییەكەی هەرێمی كوردستان ناسێندراون.



وشە - رامیار جەواد