كۆمپانیای ئۆستن مارتنی به‌ریتانی بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێل ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به دیزاینێكی وا دروست كردووه كه سه‌رسامت ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئۆستن مارتن ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئۆستن مارتنی به‌ریتانی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Vanquish S" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی كریاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 568 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 6.0 لیترییه و 12 پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن هه‌شت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 294 هه‌زار و 950 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.