گۆرانیبێژی باكوری كوردستان "ده‌لیل دیلانار" به‌م نزیكانه زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرت له شاره‌كانی باشووری كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و ئێسته سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه بۆ ئه‌م كۆنسێرتانه.
ده‌لیل دیلانار بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، بڕیاره له 23ی ئایاری 2018 كۆنسێرتێكی هونه‌ری گه‌وره له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدات و یه‌ك ڕۆژ دواتریش كۆنسێرتێكی تر له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌دا.
به‌گوته‌ی دیلانار "له 26 و 27 و 29 و 30ی هه‌مان مانگ له سۆران، زاخۆ، دهۆك و ئامێدی كۆنسێرتی هه‌یه و ئێسته‌ش ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كی كردووه و ئامانجیشی له ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنسێرتانه، ئاشناكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه به گۆرانیی كلاسیكی و به مۆدێرنكردنی موزیكی كلاسیكی كوردییه. هه‌روه‌ها نزیككردنه‌وه‌ی كولتووری موزیكی پارچه‌كانی كوردستانه له یه‌كتر، له هه‌مان كاتدا نزیككردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له هونه‌ر و به كولتووركردنی موزیك له‌ناو كۆمه‌ڵگه، یه‌كێكی تره له ئامانجه‌كانی و ده‌ڵێت، "سه‌رجه‌م كۆنسێرته‌كانی به‌خۆڕایییه و هاتن بۆ هه‌مووانه".
ده‌لیل دیلانار له ماڵباتێكی هونه‌ری له ساڵی 1973 له شاری (موش)ی باكوری كوردستان له دایك بووه، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ بوون، دیارترینیان "حوسێن موشێ"یه كه ده‌كاته مامی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
هاوكات ده‌ستپێكی كاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1990 و تا ئێسته زیاتر له 20 به‌رهه‌می به‌شێوه‌ی "سنگل" و پێنج ئه‌لبوومی گۆرانی و زیاتر له 100 كۆنسێرتی هه‌یه كه سه‌رجه‌میانی له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام داوه. جگه له‌مانه‌ش به‌شداری چه‌ندان فێستیڤاڵی هونه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه دیارترینیان فێستیڤاڵی (بیانهلهبۆن – لۆس ئه‌نجلۆس).
وشه/ هه‌ولێر- محه‌مه‌د جه‌مال