بێ ئینتەرنێت GMail بكەنەوە

:: AM:11:27:17/05/2018 ‌
بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیك تایبەتمەندییەكی نوێ لەلایەن گووگڵەوە بۆ بەكارهێنەرانی ئیمەیلی ئەو كۆمپانیایە بخرێتە ڕوو، ئەویش بەكارهێنانی Gmail بێ ئەوەی هیچ پێوەندی و پێوەستبوونێكت بە ئینتەرنێتەوە هەبێ.

بۆ یەكەمجارە ئەو خزمەتگوزارییە وەك تاقیكردنەوە لە كۆنگرەی سان فرانسیسكۆ لە كالیفۆرنیا خرایە ڕوو، زۆر لە هەوادارانی گووگڵ و بەكارهێنەرانی "Gmail"ی دڵخۆش كرد، چونكە بەم ڕێیە دەتوانن بە ئاسانی لە هەر شوێنێكن بێ ئینتەرنێت ئیمەیل وەربگرن و بینێرن.

ئەو تایبەتمەندییە تەنیا لە كاتێكدا بەرجەستە دەبێ، كە وێبگەڕی "براوسەر"ی Chrome 61 بەكار بهێنن، كە نوێترین ڤێرژنی ئەو براوسەرەیە و پێویستە لە سیتینگ دۆخی ئۆفلاین هەڵبژێرن، دواتر فەرمانی Enable offline mail دیاری بكە، بەمشێوەیە دەتوانی لە هەر شوێنێكی دنیا بی و تەنانەت لەناو فڕۆكەیش كە هێڵی وای فای و تۆڕەكانی تر دەوەستێت، دەتوانن ئیمەیل بنێرن و وەری بگرن.

دەتوانن ماوەی ئەو خزمەتگوزارییەیش بنووسن كە پێویستتانە و بەكاری بهێنن، بۆ نموونە بۆ ماوەی هەفتەیەك یان سێ مانگ ئەو خزمەتگوزارییە بۆتان دەخرێتە ڕوو، ئێوە هەر چەندێكتان پێویستە لەو ماوەیە دیاری دەكەن و بەكاری دەهێنن.


وشە - باز ئه‌حمه‌د