پێشكه‌شكارى لاوی شاری سلێمانی (ساز ئاسۆ)، چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌بێ مكیاژ بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌وادارانى تووشى سه‌رسوڕمان كردووه به‌هۆى جوانییه‌كه‌یه‌وه.
وێنە نوێكانی ئەم خانمە میدیاكارە بەجلی زەردەوە گیراوە و بەشێوەیەكی زۆر سەرنجڕاكێش و شۆخ دەركەوتووە.
ساز ئاسۆ، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی جیاوازی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌م خانمه به‌بێ مكیاژ ده‌ركه‌وێت و هه‌وادارانى تووشى شۆك بوونه و وه‌سفى جوانى و ساده‌ییه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
ساز ئاسۆ، له دایكبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییه، به‌شی بزنسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ته‌واو كردووه، ئێسته كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات، پێشتر وه‌ك بێژه‌ر له كه ناڵی "ئێن ئاڕتی" كاری ده‌كرد و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نییه له ژیانیدا یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێت.
ساز پێشتر سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی بۆ هاوسه‌رگیری كردبوو و گوتبووی: "حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م كه‌سێك بێت كه ئاستی خوێندنی به‌رز بێت و ڕۆشنبیر و كراوه بێت و مێشكێكی كراوه‌ی هه‌بێت".
ساز ئاسۆ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر شاجوانی فه‌رمیی سلێمانی یارجان، و سووكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا یارجان شاجوانی فه‌رمیی سلێمانییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقی دیاری كراوه.