کە باسی پەتاتە دەکرێ مرۆڤ یەکسەر بیری دەچێتە سەر ئیرلاند، ھۆیەکەشی ئەوەیە کە پەتاتە لە مێژووی وڵاتی ئیرلاندا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو، زیاتر لە سەت ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئیرلاند بەتەواوەتی پشتیان بە پەتاتە بەستبوو و بە ھێزێک سەرکەوتووی خۆیانیان دادەنا، دوای ساڵی ١٨٤٦ نەخۆشی لە پەتاتەکەیانی دا و بەتەواوەتی داھاتی ئەو ساڵەیانی لە نێو برد و زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە خەڵکی ئیرلاند لە برسان مردن، سەرەڕای ئەمەش پەتاتەی ناسراو بە ناوی ئیرلاندەوە ناسراوە.
ئاشكرایه كه په‌تاته ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی ئاسن، كالسیۆم، پۆتاسیۆم و ڕیشاڵه خۆراكییه‌كان، ئه‌مه‌ش وای كردووه سوودێكی زۆر به جه‌سته‌ی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت و بۆ زۆر شتی باش به‌كار بێت.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كى ئاسان و به چێژ په‌تاته‌ى خرمه‌دار (موقه‌رمه‌ش) ده‌توانى ئاماده بكه‌یت كه تامى كه‌نتاكى ده‌به‌خشێت و سوودێكى زیاتر و چێژێكى زۆرتر به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشێت كه تامى ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ مندڵان.