زۆر كه‌س ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن سۆسى سیر به ژه‌مه سورهوكراوهكانهوه بخۆن، له‌ڕێی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كى خێرا و نایاب چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی سۆسی "سیر به‌بێ هێلكه" ده‌توانیت فێرببیت و تاقی بكه‌یته‌وه ئه‌مه تامێكی جیاوازی هه‌یه.
هه‌موومان ده‌زانین كه سیر بە چارەسەرێكی تەندروستی سروشتی ناسراوە كە مامەڵە لەگەڵ چەندان نەخۆشی جۆراوجۆردا دەكات، خواردنی سیر بەهەر جۆرێك هەموو سوودەكانی بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
بەگوێرەی توێژینەوەكان سیر بڕێكی زۆر لە پێكهاتەی كیمیای لەخۆ دەگرێت وەكو مەنگەنیز بە رێژەی 0,30 , ڤیتامین بی 6 بەرێژەی 0,22 , ڤیتامین سی 5,62 , سیلینیۆم 2,56 , فۆسفۆر 27,54 , ڤیتامین بی 1 , لەگەڵ كالیسیۆم بەرێژەی 0,04 ، سیر بە بڕی جیا جیا لە زۆربەی دەرمانە پزیشكییەكان بەكار دەهێنرێت.