كاتێك هه‌ست به زیادبوونی كێش و تێكچوونی ڕێكی له‌شولارت ده‌كه‌یت، بێگومان ده‌بێت وه‌رزش و ڕێجیم بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كێش لاواز بكه‌یته‌وه، باشترین وه‌رزیش كه ماندووت نه‌كات خواردنی گۆشتی ڕۆبیانه له‌گه‌ڵ برنج، ئه‌مه‌یش به شێوه‌ى بریانى به ڕۆبیان ئاماده ده‌كرێت.
ڕۆبیان Shrimp بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، وزەیەكەی كەم دەبەخشێت، هەر 100 گرام ڕۆبیان تەنیا 100 كالۆری وزەی تێدایە، بۆیە خۆراكێكی گونجاوە بۆ دابەزاندنی كێشی زیادی لەش. ڕۆبیان بەشێوەیەكی سەرەكی لە پرۆتین و ئاو پێكهاتووە لەگەڵ هەندێك چەوری، هەروەها ڕێژەیەكی بەرز لە تێكەڵاوێكی ڤیتامین D و ڤیتامین B12و كانزای سیلینیۆم Selenium، جگە لەمانە ڕۆبیان ڕێژەیەك لە ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامین C، ڤیتامین B6 لەگەڵ كانزاكانی ئاسن، مەگنسیۆم، زینك، كۆپەر، یۆد، سۆدیۆمیش لەخۆدەگرێت.
ڕۆبیان بە یەكێكە لە خۆراكە دەریاییە باشەكان داده‌نرێت، لەبەر ئەوەی كە بڕێكی یەكجار كەم جیوە لەخۆ دەگرێت كە دەگاتە نزیكەی 0.04-0.03 بەش لە هەر ملیۆنێك بەشدا.
لایەنێكی تری رۆبیان ئەوەیە كە هیچ كاربۆهیدراتی تێدا نییە، بەڵام كۆلیستیرۆل لەخۆ دەگرێت، بۆ نموونە هەر 4 ئۆنس (114 گرام) نزیكەی 220 میللیگرام كۆلیستیرۆلی تێدایە. ڕۆبیان بڕێكی باش لە ترشە چەوری ئۆمیگا3 تێدایە كە ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی تەندروستی كۆئەندامی دڵ و سووڕان و جومگەكان و خۆپاراستن لە تووشبوون بەنەخۆشی ئەلزهایمەر و هەندێك جۆری شێرپەنجە. خواردنی ڕۆبیان بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی ددان و ئێسكەكان، هەروەها باشتركردنی فرمانی شانەكانی مێشك.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش به ئاماده‌كردنى خه‌ڵووز ده‌توانى بریانى به ڕۆبیان ئاماده بكه‌یت كه تامیچكى خۆش به سفره‌ى خوانه‌كه‌ت ده‌به‌خشێت و خواردنێكى دووباره بووهوهیش نییه ماڵه‌وه‌ت تامه‌زرۆى ده‌بن و باشترین بژارده ده‌بێت بۆیان له‌كاتى تامكردنى.