پێویسته كاندیدانی عێراقی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بزانن ئه‌وه‌ی ئه‌وانی سه‌رخست هاووڵاتییه نه‌ك چه‌ته‌كانی ئێران. ئه‌مه گوته‌ی میسال ئالووسی ئه‌مینداری گشتیی پارتی ئومه‌ی عێراقییه و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێت، "ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ڵبژارنه‌كان كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كلا بووه‌وه، بۆ راسته‌ڕێی بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
* حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له رووی به‌هێزییه‌وه چۆن ده‌بێت و ده‌توانێ كێشه به‌رده‌وامه‌كانی وڵات چاره‌سه‌ر بكات؟.
به راشكاوی ئێران حكوومه‌تێكی ده‌وێت هاوشێوه‌ی حكوومه‌تی پێشووی عێراق، له‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا حكوومه‌تێكی ده‌وێت توانای گۆڕانكاری هه‌بێت. ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ناكۆكی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ئێسته‌ی عێراقدا و جێی خۆشحاڵییه، چونكه پێشتر ئه‌و دوو وڵاته له عێراق رێك ده‌كه‌وتن، به‌ڵام ئێسته جیاوازی هه‌یه و به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ڵێم با حكوومه‌ته‌كه‌ت حكوومه‌تی مافه‌كان بێت، مافی مرۆڤ و ژن و گه‌لانی عێراقی به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاین و توێژه‌كانه‌وه، حكوومه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ك بێت له میلیشیاكان، ئه‌وكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه به هه‌مان گوتاری ئاینی و میلیشیایی و گه‌نده‌ڵپارێز و دژ به كورد و یه‌كێتیی عێراق بێت، ناتوانێت حكوومه‌تێكی كاریگه‌ر و به‌هێز بێت.
*ئایا كاریگه‌ریی ده‌ره‌كی و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و داوكاری ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له حكوومه‌تی داهاتوو چه‌ند كار ده‌كاته سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ؟.
دوێنێ به‌درێژایی شه‌وه‌كه‌ی قاسم سلێمانی له ناوچه‌ی سه‌وز بوو به چاودێری ژماره‌یه‌ك سیاسه‌توان، له‌وانه كه‌سایه‌تییه‌كی كورد له ناوچه‌ی سه‌وز، كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و هه‌وڵی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین بارسته‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌دات، به‌ڵام به‌و كورده و به سوننه‌كانیش ده‌ڵێم با حكوومه‌تی داهاتوو عێراقی بێت نه‌ك حكوومه‌تی قاسم سلێمانی، چونكه عێراق گه‌وره‌تره له قاسم سلێمانی.
*له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئێران هه‌وڵی ئه‌مه‌ریكایش هه‌یه و برێت ماكگۆرگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژ به داعش له عێراقه، له‌م ململانێیه‌دا كاریگه‌رییه‌كان چۆن ده‌بن؟.
تا ئه‌و ساته ئه‌مه‌ریكایییه‌كان داوای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی عێراقیان كردووه كه پابه‌ند بێت به ده‌ستوور و هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له‌خۆ بگرێت و داوای بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، هه‌رچی قاسم سلێمانییه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی كۆ ده‌بێته‌وه و له رێی ناچاركردن و تۆقاندن و تیرۆره‌وه هه‌وڵی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین بارسته‌ی سه‌ربه ئێران ده‌دات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
*ئاخۆ ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن؟، یان چی روو ده‌دات؟.
پێویسته كاندیدانی عێراقی كه له هه‌ڵبژاردن ده‌یبه‌نه‌وه بزانن ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێدان و ئه‌وانی سه‌رخست هاووڵاتییه نه‌ك چه‌ته‌كانی ئێران، پێویسته سیاسییه‌كان له‌وه تێبگه‌ن ئه‌و فه‌شه‌له گه‌وره‌ی لایه‌نگرانی ئێران دووچاری هاتنه‌وه له پارته گه‌وره‌كان، ئه‌وانه‌ی داوای جه‌نگی تایفی ده‌كه‌ن، مانای ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان قبووڵی شه‌ڕانگێزییان ناكه‌ن، وه‌ك ئه‌و تاوانكاره‌ی كه داوای جه‌نگی تایفی ده‌كات و كلكی قاسم سلێمانییه، بۆیه وای ده‌بینم عێراقییه‌كان چیتر جه‌نگی تایفی‌یان ناوێت.
*ده‌توانن بڵێن دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو جه‌نگی تایفی یه‌كێكه له مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م عێراق؟.
جه‌نگی تایفی له عێراق یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی ئێران و قاسم سلێمانی و چه‌ته‌كانی له عێراقدا كه ئاماژه بۆ كردنه ئامانجی عێراقییه‌كان و ناعێراقییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام وای ده‌بینم بواری كاركردنی قاسم سلێمانی له عێراق به به‌راورد به پێشتر كه‌متر بووه‌ته‌وه، چونكه زۆر له لایه‌نگرانی له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق له ده‌ست داوه، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ست ده‌كه‌م ئێسته ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا رازی بكات، چونكه له سه‌رۆك تره‌مپ و بڕیاره نوێكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ترسێت، بۆیه باوه‌ڕم وایه ئێران بۆ دنیای سه‌لماند كه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه و به رووكه‌ش داوای زۆر شت ده‌كات و راستییه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی مرۆڤ و مافه‌كانی بكات و داوای جه‌نگ ده‌كات و دنیاش دژی جه‌نگه.
*به گشتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق چۆن ده‌بینن؟
ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كان كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كلا بووه‌وه، راستییه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه و با هه‌مووان بیزانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مافه‌كانی كورده كه بارزانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد و ئه‌و پارته كوردییانه‌یشی كه دۆڕاندیان به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی هه‌مان هۆكاره، بۆیه ریفراندۆم زیندووه و ئه‌نجامه‌كانیشی خه‌ریكه به روونی خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌پێنن، وای ده‌بینم پرسه‌كه له ریفراندۆم گه‌وره‌تره و ئه‌وانه‌ی به‌دوای مافی كورده‌وه‌ن ئه‌وان بردیانه‌وه، دانایی هاووڵاتیی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی وای كرد ئه‌وان براوه بن.
ده‌توانم بڵێم مافه‌كان گه‌وره‌ترن له پلانگێڕی و هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ كۆنترۆڵكردنی كورد، ماوه‌یه‌ك قاسم سلێمانی هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕیاری سیاسی كوردیدا ده‌دا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كورد سه‌لماندیان سه‌ربه‌خۆن و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاسم سلێمانی و ئه‌وانی تریان هه‌یه.
* ئایا ئاسۆی گۆڕانكاری له عه‌قڵی بڕیاردان له به‌غدا هه‌یه؟.
له عێراق ململانێی هه‌ڵبژاردن له رووی میكانیكییه‌وه كۆتای هاتووه، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه ململانێكه ماوه و ئێران ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی عێراق بكات و عێراقییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت هێڵێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت وڵات بپارێزێت، ئێسته حه‌وزه‌ی عێراقی له عه‌لی سیستانی و مه‌رجه‌عه‌كانی تر هه‌موویان بڕیارێكی عێراقییانه‌یان ده‌وێت. ئه‌مه بۆ ئێران فه‌شه‌لێكی گه‌وره‌ی هێناوه و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی قاسم سلێمانیش فه‌شه‌لیان هێناوه، كاتی ئه‌وه هاتووه حكوومه‌تی عێراق چه‌كی میلیشیاكان داماڵێت و سنووریان بۆ دیاری بكات و رایان بگرێت، ئه‌وان بكوژ و تاوانكار و تاڵانچی و ناپاكن و نوێنه‌رایه‌تی عێراق ناكه‌ن.