دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپییانه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بازرگانی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تاران وه‌ستاند.
له هه‌واڵیكی ئاژانسی
رۆیته‌رز هاتووه، كۆمپانیای دڵنیایی ئارسه‌ر گهڵاگهر(AJG.N) ڕای گه‌یاندووه، چاو به پلانی كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کشێننه‌وه دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ سزادانی كۆمپانیاكان، هاوكات كۆمپانیای سویسری كه شوێنه‌كه‌ی له زیورخی سویسڕایه ڕای گه‌یاند، ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كاره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌دا هه‌بووه.
ئارسه‌ر گهڵاگهر كه شوێنه‌كه‌ی له ئیلینۆیسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و لقی له نه‌رویج و به‌ریتانیا هه‌یه، كاری ئه‌م كۆمپانیایه دابینكردنی دڵنیایی كارمه‌ند و كرێكار و كه‌سانی شاره‌زا له بواری چالاكییه‌كانی نه‌وت و گازی ئێرانه.
هاوكات ئه‌م كۆمپانیایه كاری ده‌ركرد له بواری پێدانی گره‌نتی و دڵنیایی بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له چالاكییه‌كانی نه‌وت له ئێران كاریان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرس بوو له گواستنه‌وه و هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی نه‌وت و گازی ئێران له ڕێی كه‌شتی ده‌ریایییه‌وه.
گوته‌بێژی كۆمپانیاكه گوتی، بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر چۆنێك بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه ده‌ڕۆین كه بۆمان دانراوه و كۆمپانیاكه كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌مه‌یش له‌دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ندان كۆمپانیای وڵاتانی دنیا كار و بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاندووه دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه دا كه كار له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.