سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:08:17:19/05/2018 ‌
بەپێی ئەو خشتەیەی هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە سبەی مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو 19ـی ئایار، بەپێ ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پێوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕای گەیاندووە، سبەی مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت.
 
رۆژی یەكشەم 20/5/2018
وەزارەتی ناوخۆ.
 دەزگای ئاسایش.

لە كۆتایی ئەو هەفتەیە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات كۆتایی پێ دێت و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار.



وشە - رامیار جەواد