فۆتۆگرافه‌رێكی ئیتاڵی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌ردانی چه‌ند هۆتێلێكی وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆی ده‌ركه‌وت به گشتی هه‌موو میوانێكی هۆتێله‌كان شتێك له دوای خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن.
جۆلیا دینی فۆتۆگرافه‌رێكی ئیتاڵییه، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك داوای له باشترین و ناودارترین هۆتێله‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ڕێی بده‌ن ڕاسته‌وخۆ دوای ده‌رچوونی میوانی هۆتێله‌كان، ئه‌م بڕواته ژووره‌وه و سه‌یری شێوازی به‌جێهێشتنی ژووره‌كه‌یان بكات.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی جۆلیا ناوی "چی له دوای خۆیان جێ ده‌هێڵن" بوو، وێنه‌ی ته‌واوی ژووره‌كانی گرت و سه‌رنجی دا، زۆربه‌ی خه‌ڵك و به تایبه‌ت هاوسه‌ران كه له ژوورێكی هۆتێلدا ماونه‌ته‌وه و ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ كراوه، به شێوازێكی ناشیرین وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و له دوای خۆیان زۆر به ناشیرین و پیسی ژووره‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه.
به گشتی ئه‌و شتانه‌ش پێكهاتبوون له نه‌كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپه‌كان، فڕێدانی سه‌رین بۆ سه‌ر زه‌وی، ڕێكنه‌خستنی سه‌ر سیسه‌م، پاك نه‌كردنه‌وه‌ی خۆراك له دوای خواردنی و چه‌ند ڕه‌فتارێكی ناشیرینی تر.
جۆلیا ئاشكرای كردووه، خۆی كه‌سایه‌تییه‌كی ڕژد و پاكوخاوێنی هه‌یه، بۆیه به‌و دیمه‌نانه ئێجگار تێكچوو و بووه جێی داخ و سه‌رنجی، بۆیه بڕیاری دا درێژه به لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی بدات و سه‌ردانی چه‌ند شار و وڵاتێكی تر بكات، تا بزانێت ئه‌م ڕه‌فتاره له چ وڵاتێك زۆرتره و به پێی چی ده‌گۆڕێت، به‌مه‌ش به‌رچاوڕوونییه‌ك بدا به میوانانی هۆتێله‌كان به تایبه‌ت هاوسه‌ران، پێیان ڕابگه‌یه‌نێت ڕاگرتنی پاكوخاوێنی ئه‌و شوێنه‌ی لێی ماونه‌ته‌وه، له دوای خۆیان چه‌ند گرنگه.