ئاماده‌بووانی ناو ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ی شازاده هاری تێدا ماره بڕا، به ڕازیبوونی شازاده پێكه‌نین و ده‌نگۆیه‌كی زۆریان له ناو خه‌ڵكدا به‌م پێكه‌نینه‌یان بڵاو كرده‌وه، كه هۆكاره‌كه‌ی بووه‌ته جێی پرسیار.
دوێنێ شه‌موو هێنری چارلز ئا‌لبێرت داڤد ناسراو به شازاده هاری، كوڕی دووه‌می خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ مێگه‌ن مێركل ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره و ڕازاوه‌دا ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و به به‌رچاوی هه‌موو دنیادا له یه‌كتر ماره كران.
له كاتی ماره‌كردنه‌كه‌یاندا، كاتێك قه‌شه له شازاده ده‌پرسێ ڕازییه به هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مێگه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی به‌شداری بكات و تا كۆتای ته‌مه‌نی ببێته پشتیوان و هاوكاری؟، شازاده‌ش زۆر به خێرایی وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی به‌ڵێ وا ده‌كه‌م.
ئه‌م وه‌ڵامه خێرا و به په‌له‌یه‌ی شازاده وای له به‌شداربووانی ناو كه‌نیسه‌كه كرد به قاقا پێبكه‌نن و وه‌ڵامه‌كه‌یان به‌لاوه سه‌یر بێت، ئه‌مه‌ش وای كرد له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكرێته‌وه و چه‌ندان جۆر چیرۆكی بۆ دروست كرا.