خولیای كاروان یاره بۆ كاری فۆتۆگرافی، ترسی له داعش‌یش پێ شكاند
كاروان یاره فۆتۆگرافه‌رێكی وێنه جه‌نگییه‌كانه، ئه‌زموونی كاركردنی و حه‌زی بۆ كاری فۆتۆگرافی به دنیای ناساندووه، بۆیه له‌لایه‌ن فیفاوه بۆ مۆندیالی ئه‌مساڵ 2018 وه‌ك تاكه فۆتۆگرافه‌ری كورد، بانگهێشت كراوه.
كاروان عومه‌ر مه‌حموود یاره ناسراو به "كاروان یاره" فۆتۆگرافه‌رێكی كورده و له ناوچه‌ی گه‌رمیان هاتووه‌ته دنیا، له ساڵی 1998ه‌وه ئه‌ندامی فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان و عێراقه، ئێسته‌ش ئه‌ندامی "F.I.A.P" ڕێكخراوی فۆتۆگرافی فینله‌ندایه، یه‌كێكه له باشترین فۆتۆگرافه‌رانی كوردستان له بواری وێنه‌گرتنی ناوچه جهنگییهكاندا.
به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی كاره‌كه‌ی و شاره‌زایی زیاتر، ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره جیا له وێنه‌ی سروشت و هونه‌ری پۆرترێت، به‌شداری له چه‌ند جه‌نگێكی ناو هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردووه، له ڕیزی پێشه‌وی جه‌نگه‌كاندا وێنه و ڤیدیۆی بۆ میدیاكان گواستووه‌ته‌وه، ژیانی خۆی له‌پێناو كاره‌كه‌یدا خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و له كۆتا جه‌نگی شكستی داعش له ناوچه‌ی تلسكۆف ئه‌رشیڤێكی تایبه‌تی بۆ كورد تۆمار كردووه، تا دوای جه‌نگه‌كانیش به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوچه دابڕاو و خێزانه ئاواره‌كانی كردووه و وێنه‌ی گرتوون و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیانیانی خستووه‌ته ڕوو.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا كاروان یاره به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌رگیز كاره‌كانی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات نه‌كردووه، ئه‌و وه‌ك خولیا له ئیشه‌كه‌ی پێش ده‌كه‌وێت، خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كه‌ی له پێش هه‌موو شتێكه‌وه داناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ڕووداو، نالیا و كوردساته‌وه سوود له وێنه‌كانی وه‌رگیراوه و خه‌ڵاتیان كردووه و سوپاسنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ ناردووه.
له‌باره‌ی گه‌شته‌كانی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه گوتی: "به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی كاری فۆتۆگرافی و زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كاره‌كانم، سه‌ردانی وڵاتانی ڕووسیا، توونس، لبنان، ئێران، جۆرجیا، توركیام كردووه، هه‌روه‌ها كارێكی فۆتۆگرافیم له‌سه‌ر سروشت و ژیان له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، زنجیره چیای قه‌وقاز و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی باكوری ئه‌فه‌ریقا ئه‌نجام داوه. به‌شێكیش له وێنه‌كانم له چوارچێوه‌ی پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا له ڕێی ئاژانسی (میتۆگرافی) نمایش كراون".
كاروان پێی وایه فلته‌رێكی به‌هێز و سانسۆرێكی متمانه‌پێكراو له كوردستاندا پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی خولیای خه‌ڵكی بۆ فۆتۆگرافی سنووردار بێت و به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سانی شاره‌زا وشه‌ی فۆتۆگرافه‌ر به ناوی وێنه‌گره‌وه بلكێنرێن. به‌گوته‌ی ئه‌و "نه‌بوونی ئه‌م فیلتهرهش وای كردووه فۆتۆگرافه‌ری پڕۆفیشناڵ و سه‌ركه‌وتوو له كوردستان ده‌گمه‌ن بن". بۆیه وه‌ك خۆی ڕوونی كرده‌وه، خه‌ونی گه‌وره‌ی ژیانی بووه به‌وه‌ی په‌یمانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی له كوردستان بكاته‌وه و بنه‌ماكانی فۆتۆگرافی به كورد بناسێنێت. هاوكات ئاشكرای ده‌كات كه سه‌رسامه به "شڤان هه‌ركی" فۆتۆگرافه‌ری جه‌نگی و "سابیر دری" فۆتۆگرافه‌ری ئاژه‌ڵ كه هه‌ردووكیان فۆتۆگرافه‌ری كوردن.
بێگومان كاری فۆتۆگرافی جه‌نگی یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی فۆتۆگرافی، كاروان یاره بێبه‌ش نه‌بووه له‌م مه‌ترسییه. ئه‌و گوتی: "له كاتی گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كاندا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌زگه ته‌ناهی و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه ده‌كه‌وینه به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان، زۆرجاریش كامێراكانمان لێ ده‌سێنن، مه‌ترسیدارترین شوێنیش كه تا ئێسته بۆی چووبێتم، ساڵی 2015 بوو كه سنووری باشووری توونسم به‌زاند به‌ره‌و لیبیا، ئه‌وكاتیش لیبیا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعش و چه‌ندان گرووپی توندڕۆی ئیسلامی‌دا بوو".
كاروان یاره دوور له هونه‌ری فۆتۆگرافی جه‌نگی، هه‌ر له ساڵی 2015 كاری له‌ناو یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام داوه، یه‌كه‌مین فۆتۆگرافه‌ری كورده كه به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی وێنه‌ی تیپی به‌رشه‌لۆنه‌ی له یاریی كۆتای جامی سۆپه‌ری ئه‌وروپا بۆ یارییه‌كه و یاریزانان تۆمار كردووه.
بۆ مۆندیالی ئه‌مساڵیش كه له ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت، تاكه فۆتۆگرافه‌ری كورده به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن فیفاوه بانگهێشت كراوه. خۆی ده‌ڵێ، "ساڵی رابردوو له ڕووسیا بووم و ناوم له فیفا تۆمار كرد، بۆیه ئه‌مساڵ بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمیم بۆ هاتووه، به‌ڵام ئێسته كێشه‌م ئه‌وه‌یه هیچ ئاژانسێك له كوردستان سپۆنسه‌ر و پشتگیریی نه‌كردووم، ئه‌گه‌ر بشزانم هه‌روا ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم ده‌ڕۆم".