میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه عێراقییه‌كان، ڤیدیۆیه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، تێیدا ئامێرێكى تۆماركردن و هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت له ژووری هۆتیلێكه.
ئه‌مڕۆ
میدیاكانى عێراق ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كردووته‌وه، له ڤیدیۆكه‌دا وێنه‌ى ژوورى هوتێلێك گیراوه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئامێرێكى تۆماركردنى ده‌نگدان كه‌له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار/ مایۆ به‌كار هاتبوو، دانراوه. جیا له‌مه‌ش له‌ناو ژووره‌كه چه‌ندان كاغه‌ز و لیستى ده‌نگده‌ران بنكه‌كان و كارتى بایۆمه‌ترى كه‌وتووه.
یه‌كێك له ڤیدیۆكه روونى ده‌كاته‌وه كه چۆن ساخته‌كردن كراوه، به‌ڵام سیماى كه‌سه‌كه ده‌رناكه‌وێت و به‌شێوه‌یه‌ك ده‌نگى گۆڕاوه تا نه‌ناسرێته‌وه.
زانیارى جۆراوجۆر له‌باره‌ى ڤیدیۆكه نووسراوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له زانیارییه‌كان وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه ناداته‌وه، ئایا كێ ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ى ڤیدیۆكه‌ى تۆمار كردووه كێیه؟ ئایا ساخته‌كارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى كێ كراوه.
چه‌ند په‌یجێك نووسیویانه ئه‌م ئامێره له هۆتیل رۆیال له شارى عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ سه‌رنج و لێدوانى فه‌رمى له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نییه.
چه‌ندان لایه‌نى سیاسیى عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن ساخته‌كاریى له هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه، دوێنیش وه‌زاره‌تى دادى عێراق له راگه‌یانراوێكدا پشتڕاستى ئه‌وه‌ى كرده‌وه كه ساخته‌كاریى له هه‌ڵبژاردن كراوه.