یاریی كۆتای چامپیۆنس لیگ.. رووداوێك 11 ساڵە رووی نەداوە

:: PM:12:04:20/05/2018 ‌

لە یاریی كۆتای ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگدا لەنێوان ریال مەدرید و لێڤەرپوول رووداوێك روو دەدات ماوەی 11 ساڵە لە هیچ وەرزێكی تردا رووی نەداوە.

یاریی كۆتای ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێوان دوو یانە ئەنجام دەدرێت كە لە ریزبەندی یەكەم و دووەمی خولی تۆپی پێی وڵاتەكانیان نین، یانەی ریال مەدرید لە ریزبەندی سێیەمی خولی پلە یەكی ئیسپانیا گیرسایەوە و یانەی لێڤەرپوولیش لە ریزبەندی چوارەمی خولی نایابی ئینگلیزی.

دوایین جار كە بەمشێوەیە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەڕێوەچوو لە یاریی كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپای 2007 بوو لەنێوان هەردوو یانەی لێڤەرپوول و میلان، ئەو كات یانەی لێڤەرپوول لە ریزبەندی سێیەم بوو و یانەی میلانیش لە ریزبەندی چوارەمی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا.

بڕیارە یاریی كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا رۆژی شەمووی داهاتوو لە شاریی كییفی پایەتەختی ئۆكڕانیا لەنێوان ریال مەدرید و لێڤەرپوول بەڕێوە بچێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م