برۆنۆ لێ مایرۆ وه‌زیری دارایی فڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی فڕه‌نسا له هه‌وڵدایه بۆ زانینی ڕێچاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی
رۆیته‌رزدا هاتووه، لێ مایرۆ باس له یاسای ساڵی 1996ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات كه یه‌كێتییه‌كه مافی ده‌ستوه‌ردانی هه‌یه بۆ ڕزگاركردنی كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان له سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هاوكات فڕه‌نسا داوا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات كه هه‌ڵوێسته‌كانی توندتر بكات له‌وباره‌یه‌وه.
له ساڵی 1996، كاتێك ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی كرد به‌هۆی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ كوبا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتنی هه‌ره‌س پێ هێنا به‌سه‌پاندنی سزا بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك.
ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌وه دێت كه له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا به ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران و دووباره دانانی سزا ئابوورییه‌كان به‌سه‌ر وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها سزادانی كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان كه بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێسته وڵاتانی ئه‌وروپا و فڕه‌نسا به‌تایبه‌ت، داوای به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.