چی بخۆیت له‌ كاتی به‌ڕۆژووبوون هیچ كات تینووت نابێ؟

:: PM:01:36:20/05/2018 ‌
تەنیا رێگایەك بۆ چارەسەركردنی تینوویەتی لەكاتی بەرۆژووبووندا زیادكردنی ئاوی لەشە، خواردنی خۆراكی زۆر و خواردنەوە گازییەكان لە دوای ڕۆژوو شكاندن، دەبێتە هۆی قوورسبوونی لەش، ئەمەش وا دەكات جەستە كەمتر شلەمەنی و ئاو هەڵبگرێ، بۆ ئەوەی لە كاتی بە ڕۆژووبوون تینووتان نەبێ، پێویستە ئەو خۆراكانە بخۆن:

یەكەم: شووتی، شووتی یەكێكە لە میوە هاوینیییەكان نزیكەی %91 شووتی لە ئاو پێك دێت، تەنیا % 6 شەكرە، ئەگەر بتەوێت بەتەواوی سوود لە پێكهاتەكانی شووتی وەربگریت باشتر وایە بەشێوەی شەربەت بیخۆنەوە.

دووەم: تەماتە، بەهەمانشێوە تەماتە بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە و پارێزگاری لە شێداری لەش دەكات. خواردنی یەك كووپ تەماتەی ورد، زیاتر لە نیو كوپی لە ئاو پێك دێت. باشتر وایە لەكاتی خواردنی ژەمەكاندا تەماتە هەبێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئاوی لەش بكات.

سێیەم: خەیار، یەكێكە لەو میوانەی كە بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە كە دەگاتە %90  بەدرێژای رۆژ لەش بە شێداری دەهێڵیتەوە و ڕێ لە تینوویەتی دەگرێت لەكاتی بەرۆژووبوندا.

چوارەم: خواردنی قاوە لە رەمەزاندا دەبێتە هۆی تینوویەتی، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە ئاڵوودەی قاوە بوون دوای شكاندنی رۆژوو بیر لە خواردنی قاوە دەكەنەوە یان لە نیوەشەودا قاوە دەخۆنەوە، پێویستە واز لە خواردنەوەی قاوە بهێنرێت لەمانگی رەمەزاندا، چونكە قاوە برێكی دیاریكراو كافاینی تێدایە و ئەمەش هۆكارێكە بۆ زۆر میزكردن و لەدەستدانی شلەی لەش و هەستكردن بەتینوویەتی.

پێنجەم: خۆت بەدوور بگرە لەتیشكی خۆر و گەرما و ئارەقكردنەوە، وەكو باسمان كرد هۆكاری تینوویەتی كەمبوونەوەی ئاوی لەش و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوە و بەمەش بڕێكی زۆر ئاوی لەش لە ڕێی ئارەقە رژێنەكانەوە دەكرێتە دەرەوەی لەش و لەش تووشی وشكبوونەوە دەبێت و هەستی تینوویەتی زیاد دەبێت .



وشە - ئاوات ئازاد