ماوه‌یه‌كه له شاری دهۆك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كتێبخانه گشتییه‌كان داده‌خرێن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی خوێنه‌ر و گرنگی نه‌دانی دانیشتووان به خوێندنه‌وه.
نه‌خوێنده‌واری هاووڵاتییان و گرنگی نه‌دانی سیسته‌می خوێندن به زانیاری ده‌ره‌كی و هاندانی قوتابی به خوێندنه‌وه‌ی كتێبی جیاواز، وای له هاووڵاتییان كردووه به هیچ جۆرێك حه‌ز له خوێندنه‌وه نه‌كه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له كتێبخانه‌كان، ئه‌مه‌ش وای كردووه كتێبخانه‌كان سه‌ردانیكه‌ریان لێ ببڕێت و خاوه‌نه‌كانیان ناچار بكات دابخرێن، زه‌وی كتێبخانه‌كه‌ش بۆ شتی تر سوودی لێ ببینرێت.
ئه‌حمه‌د زه‌رۆ خاوه‌نی یه‌كه‌مین كتێبخانه‌ی شاری دهۆكه كه له ساڵی 1978 دایمه‌زراندووه، كه‌چی ئێسته كتێبخانه‌كه‌ی وه‌ك شوێنه‌واری كۆنی دهۆك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و وه‌ك كتێبخانه بوونی نه‌ماوه و داخراوه، بۆیه له‌مباره‌یه‌وه ڕای خۆی به "وشه" ڕاگه‌یاند و گوتی، "هۆكاری ئه‌م داخستن و نه‌خوێنده‌وارییه‌ی خه‌ڵك بۆ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه وایان له چینی نوێی كۆمه‌ڵگا كردووه ته‌نیا بیر له په‌یداكردنی پاره و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گیرفانیان بكه‌نه‌وه نه‌ك ئه‌قڵیان، بۆیه گه‌نجه‌كان هیچ گرنگییه‌ك به خوێندن ناده‌ن و كتێبخانه‌كانیان به‌م حاڵه گه‌یاندووه".
هه‌روه‌ها "موسه‌ده‌ق توڤی" نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ری ئینسكلوپیدیایی پارێزگای دهۆك، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له سیسته‌می خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكاندا هیچ هاندانێك بۆ قوتابی نییه وایان لێ بكات حه‌ز له خوێندنه‌وه بكه‌ن، بۆیه هێنده له خوێندنه‌وه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، ئاماده نین ساده‌ترین داهاتی خۆیان بۆ كڕینی كتێبێك ته‌رخان بكه‌ن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری