شه‌وى رابردوو خه‌ڵاتى دارخورماى زێڕین، به فیلمى " Shopliftersى ژاپۆنى دراوه كه له‌لایه‌ن هیرۆكازۆ كۆرى ئیدا " Hirokazu Kore-eda" ده‌رهێنراوه.
شه‌وى رابردوو له فێستیڤاڵى كان ده‌ست كرا به دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كان، خه‌ڵاتى دارخورماى زێڕین به فیلمى "" Shoplifters" درا كه فیلمێكى ژاپۆنییه. ناونیشانى فیلمه‌كه به ماناى" دزانى شتومه‌ك" یان " دزى دووكانه‌كان" دێت.
چیرۆكى فیلمه‌كه باس له خێزانێكى دانیشتووى شارى تۆكیۆ ده‌كات، به‌هۆى كه‌مى ده‌رامه‌تى خێزانه‌كه، چه‌ند ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه په‌نا بۆ دزینى شتى دووكانه‌كان ده‌به‌ن، دواجار به‌ره‌و لادان ده‌ڕۆن. له هه‌مان كاتیش‌دا كیژۆڵه‌یه‌ك ده‌دۆزنه‌وه و داڵده‌ى ده‌ده‌ن.
زمانى فیلمه‌كه ژاپۆنییه و نووسینه‌كه‌شى هه‌ر له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌كه‌وه خۆیه‌وه بووه.
لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن كه له 12 ئه‌ندام پێكهاتووه، له‌لایه‌ن كایت بلانشێت سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا، سه‌رسامى خۆیان بۆ فیلمه‌كه ده‌ربڕیوه.
ده‌رهێنه‌ر به شێوازێكى درامایى- خێزان كارى له‌سه‌ر بابه‌تى فیلمه‌كه‌ى كردووه، فیلمه‌كه‌ش سه‌رنجڕاكێش و پڕ له رووداوى له‌ناكاوه.
هه‌رچه‌نده زۆر له سینه‌ماكاران و ره‌خنه‌گران سه‌رسامى خۆیان به فیلمه‌كه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هه‌ندێكى تر پێدانى خه‌ڵاتى دارخورماى زێڕین به فیلمه ژاپۆنییه‌كه به بڕیارێكى له ناكاو ده‌زانن.