هاوپه‌یمانییه دژ به‌یه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت بۆ سه‌ر پارچه پارچه‌بوونی ناوچه‌كه و تا دێت كێبه‌ركێكان به‌تینتر ده‌بن له نێوانیاندا، هه‌روه‌ها تۆڕه‌كانی سه‌ر به ئێران و دژه حكوومه‌تی ئێران له‌لایه‌ك و هاوپه‌یمانانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌لایه‌كی تره‌وه كاریگه‌رییه‌كه زیاتر ده‌كات.
ڕاپۆرتێك له پێگه‌ی په‌یمانگه‌ی
brookings بڵاو بووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌نكه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی باش وریایه له‌باره‌ی خواسته‌كانی ئێران كه دراوسێی ڕاسته‌وخۆی وڵاته‌كه‌یه دوای بوونی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان له نێوانیان ئێسته پێوه‌ندییه‌كه‌یان جێگیره، له‌وكاته‌ی كه هیچ لایه‌نێكیان ددان به یه‌كتردا نانێن وه‌ك هه‌ڕه‌شه، به‌ڵكو سعوودیه و هاوپه‌یمانانی وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بیریان له ڕێچاره‌یه‌ك وه‌ك دراوسێتی كردووه‌ته‌وه كه توانیویانه پارێزگاری له پێوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت به‌یه‌كه‌وه به‌شدارییان له جه‌نگی سووریاش كردووه، هه‌روه‌ها له كێبه‌ركێدان له عێراق، توانستی ئه‌م دوو وڵاته گه‌یشته ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت و له ڕووی بازرگانی و وزه و گه‌شتیاری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سنوورێك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕژێمه‌كه له‌ڕووی خواست و ئامانجه‌كانیانه‌وه هه‌یه.
له عێراق و سووریا پێوه‌ندیی نێوان توركیا و ئێران پشێوی و ئاڵۆزی تێدایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانیان و سیسته‌می سیاسی و ستراتیجییان له‌م ناوچانه زیاتر بكه‌ن، به بڕوای ئه‌نكه‌ره، تاران هه‌وڵ ده‌دات ببێته ناوه‌ندی بڕیار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا و كاره‌كان له ژێر فه‌رمانی ئه‌وه‌وه بكرێن، هه‌روه‌ها ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌ڕێی عێراق و سووریا و لبنان، هاوكات حكوومه‌تی توركیا وا بیر ده‌كاته‌وه كه گرووپ و میلیشیا شیعه‌كانی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێران پاڵپشتی ده‌كرێن، هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دن له ده‌سه‌ڵات، له ڕێی پشتگیریكردنی گرووپی تیرۆرستی حزبوڵایش له لبنان كاریگه‌ری ئێران بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست زیاد بووه، بۆیه توركیا له‌وه ده‌ترسێت ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی تاران هۆكار بن بۆ له‌ناوچوونی ئامانجه‌كانی ئه‌نكه‌ره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دوای ئه‌وه‌ی ئێران به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ڕووسیا كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی جه‌نگی سووریا، توركیا له‌و كاته‌دا له به‌رانبه‌ر چه‌كدارانی میلیشیا شیعه‌كان ده‌جه‌نگا له عه‌فرین و ئیدلیبی سووریا كه ئێران پشتگیری‌یان لێ ده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كرد تاران هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له ئیدلیب بڵاوه پێ كرد، ئه‌مه‌یش بووه هۆی كێبه‌ركێكانی ئێران و توركیا له عێراق و سووریا قووڵتر بێته‌وه، به‌ڵام پێ ده‌چێ ئێران له لووتكه بێت له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كه ئه‌مه‌یش ترس و دڵه‌ڕاوكێی ئه‌نكه‌ره زیاتر ده‌كات، هاوكات توركیا ترسێكی تری هه‌یه ئه‌ویش به‌رانبه‌ر حزبی په‌یه‌ده‌یه كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانه(PKK) كه ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری توركیا و ئێرانی به‌ده‌سته، ئه‌م ترسه‌ی توركیا وای كرد ئۆپراسیۆنی هێرشكردنی چڵه زه‌یتوون له مانگی یه‌نایه‌ری ئه‌م ساڵدا بكاته سه‌ر عه‌فرین و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له پاشه‌كشه پێكردنی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا. له به‌رانبه‌ردا ئێران خۆی به‌دوور گرت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها پارێزگاری له ڕاگرتنی ته‌قه له حزبی ژیانی ئازادی كوردستانی كرد كه به‌شێكه له په‌كه‌كه و له ساڵی 2011 لێی جیا بووه‌ته‌وه.
توركیا بڕوای وایه ئێران سوودی له ڕووخانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقدا و وڵاته دراوسێكانی بینیوه، هاوكات سه‌ركرده سیاسییه‌كان له هه‌وڵدان بۆ دووباره دروستكردن و دیزاینكردنه‌وه‌ی شێوه‌ی ئێران بۆ تێگه‌یشتن له ئامانج و خواسته‌كانی، هه‌روه‌ها دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه و گوێڕایه‌ڵتر بۆ ئێران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا ده‌یه‌وێت هه‌مان تاكتیك به‌كار بێنێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی له ڕێی میلیشیاكانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ میلیشیاكان له سووریا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا كه حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره شاره‌زایییه‌كی زۆر كه‌می هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مه‌یش بۆ سه‌پاندنی هێز و پێگه‌كه‌ی له عێراق و سووریا وه‌ك ئێران.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌وڵه ته‌ناهییه‌كانی توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه بوو و ده‌ستوه‌ردانی له عه‌فرین كرد، هاوكات توركیا ئێسته هه‌وڵه‌كانی بۆ ئامانجه‌كانی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕ كردووه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نایه‌وێت تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ترسی له سیاسه‌ته هه‌رێمییه‌كانی ئێران زیاتره.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سعوودیه به‌رانبه‌ر قه‌ته‌ر و ترسی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، وای له ئێران و توركیا كرد سیاسه‌ته‌كانیان ڕێك بخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نیشانه‌یه‌ك ناگه‌یه‌نێت بۆ نزیكبوونه‌وه و دروستكردنی هاوپه‌یمانی له نێوانیان له ڕووی ئامانجه هه‌رێمی و سیاسییه‌كانیه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
بۆچوونی توركیا له‌سه‌ر ئێران ته‌نیا له ڕووی كاره‌كانی تارانه‌وه نییه، به‌ڵكو سیاسه‌تی وڵاتانی وه‌ك شانشینی سعوودیه و میسر و به‌حرێن و ئیمارات و ئیسرائیل و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرنكه بۆ توركیا، هاوكات پێشاندانی ڕق و كینه له‌لایه‌ن ئیسرائیل و هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك سعوودیه و به‌حرێن و میسر ده‌بێته هۆی دروستكردنی گرووپه تیرۆریستی و میلیشیاكان و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر توركیا زیاتر ده‌بێت.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سعوودیه و ئیسرائیل، ئێران وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بینن و به پێویستی ده‌زانن ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه، توركیایش ئێران وه‌ك وڵاتێكی هه‌رێمی كێبه‌ركێكار ده‌بینێت و هه‌ندێك جار به پێویستی ده‌زانێت ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه و هه‌ندێك جاریش هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئامانجی توركیا گۆڕینی سیاسه‌تی ئێرانه یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازییه.