كۆمسیۆن ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردن دەست پێ دەكات

:: PM:06:14:20/05/2018 ‌
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ دەكات و سبەی بڕیار لەسەر بەرنامەی كاری ئامادەكارییەكان دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ی ئایار/ مایۆ، شێروان زرار گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، سبەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و تیایدا بڕیار لەسەر بەرنامەی كار دەدات و هەموو ئەو رێكارانەی پێویستن بۆ هەڵبژاردنەكان دیاری دەكرێت.

زیاتر گوتی، دوای دیاری كردنی بەرنامەكە پەسەند دەكرێت و دواتر هەنگاوە فەرمییەكانی كۆمیسیۆن بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكان دەست پێ دەكات.

بەپێی بڕیاری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان بەرێوە دەچێت و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكە دەكات.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی تا ئێستە سەرپەرشتی هیچ هەڵبژاردنێكی لە هەرێمی كوردستان نەكردووە جگە لە ڕیفراندۆم كە لە 25ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو بەرێوەچوو.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم