یه‌كێك له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ خه‌یاره، هه‌روه‌ها كردنی ئه‌م سه‌وزه‌یه به خه‌یارشۆر چه‌ندان سوودی ده‌بێت بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
curejoy" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی خه‌یارشۆر ده‌كات و ده‌ڵێت، پزیشكان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر خه‌یارشۆر ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه ئه‌م خۆراكه چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزێت له چه‌ندان نه‌خۆشی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێكهاته به‌هێزه‌كه‌یه‌وه كه له چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی و ڤیتامین پێك دێت، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودی ئه‌م خۆراكه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – دژه ئۆكسانی به‌هێز بۆ جه‌سته دابین ده‌كات و له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت: خه‌یارشۆر به‌وه ناسراوه كه پێكهاته‌كه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو و شه‌كر و سۆدیۆم له‌گه‌ك ڤیتامینی K و A له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌م مادانه‌ش وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی دژه ئۆكسان كارده‌كه‌ن بۆ له‌ناو بردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و پاراستنی جه‌سته له‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.
دووه‌م – له نه‌خۆشی شه‌كره جۆری دووه‌م ده‌تپارێزێت: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی خواردنی خه‌یارشۆر ئه‌وه‌یه كه ناهێڵێت جه‌سته تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م ببێت، كه زۆربه‌ی كات ئه‌م نه‌خۆشییه له ته‌مه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كاندا رووده‌دات، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری كه گرینگی بده‌ن به خواردنی خه‌یارشۆر بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نه‌خۆشییه پارێزراوبین.