گۆرانیبێژی ده‌نگخۆشی كورد "له‌نجه عه‌لی"، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌وه‌یش هه‌وادارانی سه‌رسام بوون.
له‌نجه عه‌لی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بڵاو كرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وتووه و هه‌وادارانی پێناسى جوانییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستایلی گۆرانیبێژ "له‌نجه عه‌لی" به‌شێوه‌ی سوونه‌تییه، بۆیه زۆرترین وێنه‌كانی به‌جلی فۆلكلۆری كوردییه‌وه ده‌گرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، بۆیه ئه‌م جۆره ده‌ركه‌وتنه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری درووست كردووه چوونكی یه‌كه‌م جاره ئه‌وه‌ا ده‌ركه‌وێت.
پێشووتریش گۆرانبێژی ده‌نگخۆشی كورد "له‌نجه عه‌لی" له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێك تاتۆی زۆری نووسی بوو و ئاشكرای كرد، كه سه‌رجه‌م تاتۆكانی سه‌ر جه‌سته‌ی ناوی خوشكه‌كه‌یه‌تی.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕووخساری جوانتر بووه، له دوای له ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕووخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
"له‌نجه عه‌لی"، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپه‌یێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.