دوو هه‌زار قوتابیی ئاواره له زانكۆى دهۆك ده‌خوێنن
دوای ئه‌وه‌ى كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره ڕوویان له سنووری پارێزگای دهۆك كرد، ئێسته دوو هه‌زار قوتابی ئاواره له زانكۆی دهۆك ده‌خوێنن و ئه‌وه‌یش دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی دهۆك هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كیان ده‌كات.
عیمران شێخ عومه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئاواره‌ی شنگاله و له زانكۆی دهۆك ده‌خوێنێت به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵه وه‌ك خوێندكاری زانكۆ له زانكۆی دهۆك ده‌خوێنێت و په‌ره به تواناكانی خۆی ده‌دات.
زیاتر گوتى، هه‌ر چه‌ند ئاواره‌یی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام پێویسته هه‌ر چۆنێك بێت له ژیان به‌رده‌وام بین و ئاواره‌كانیش وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایى به‌بێ جیاوازی ده‌خوێنن.
لاى خۆیه‌وه د. موسلیح دهۆكی سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك، به "وشه"ی راگه‌یاند، له سه‌رجه‌می 21 هه‌زار قوتابی زانكۆی دهۆك دوو هه‌زار قوتابی ئاواره له كۆلیژه جیاوازه‌كانی زانكۆی دهۆك ده‌خوێنن.
زیاتر گوتى، زانكۆی دهۆك وه‌ك ناوه‌ندێكى زانستی و شانبه‌شانی رێكخراوه مرۆییه‌كان و كارگێره‌كانى پارێزگاى دهۆك په‌ره به تواناكانی ئاواره‌كان ده‌دات. ڕوونیشى كرده‌وه كه به‌شی زۆری ئه‌و قوتابییه ئاوارانه‌ی له زانكۆی دهۆك ده‌خوێنن قوتابی و خوێندكاری شنگال و شاره‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراقن.
زانكۆی دهۆك پێكدێت له 18 كۆلیژ و 65 به‌شی جیاواز، له ساڵی 1992 دامه‌زراوه بۆ ساڵی خوێندنى 2017-2018 زیاتر له 21 هه‌زار قوتابیى لێى ده‌خوێنن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم