به ڤیدیۆ.. دیپلۆماتكارێكى گه‌وره‌ى ئێرانى له خه‌ت گیرا
ئه‌مڕۆ له میانه‌ى به‌شدارى كردنى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند دیپلۆماتكارێكى وڵاته‌كه‌ى له كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ئیسلامى له وڵاتى توركیا، گه‌وره دیپلۆماتكارێكى ڕووحانى خه‌ریكى خواردنه و به‌ڕوونى له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یش له‌كاتێكدا ئێسته مانگى ڕه‌مه‌زانه.
بلاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م گرته ڤیدیۆیه ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له‌لاى خه‌ڵك دروست كردووه و هاووڵاتییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا پێیان وایه ئێران سووكایه‌تى به ناوى ئاین ده‌كات و بڕواى به هیچ یه‌ك له یاساكانى ئیسلام نییه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌رده‌وام له‌ژێر ناوى ڕێنوێنى ئاینیی و ئیسلامى خه‌ریكى به‌ند كردنى هاووڵاتییانى وڵاته‌كه‌یانن سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هیچ ئازادێكیان بۆ مافى مرۆڤ نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسه‌كانیشیان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
پێشتریش له چه‌ندان كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى دیپلۆماتكارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كى دیپلۆماتى مامه‌ڵه بكه‌ن و بوونه‌ته جێگه‌ى گاڵته‌پێكردنى وڵاتان.
وشە -
محەمەد میران