لە كۆتاییدا ریزبەندی یانەكانی خولی ئیسپانیا بەمشێوەی لێهات

:: AM:09:30:21/05/2018 ‌

دوێنێ یەكشەم دوایین یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بەڕێوەچوو و ركابەرییەكانی خولەكە بەفەرمی كۆتایی پێ هات.

دوایین یاریی خولەكە لەنێوان یانەی بەرشەلۆنە و ریال سۆسیدادەوە بوو لەنێو یاریگەی كامپ نوو كە تێیدا یانە كەتەلۆنییەكە بە گۆڵێكی فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی لە خولەكی 57 سەركەوتنی بەدەستهێنا.

بەمەش یانەی بەرشەلۆنە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیای بە پێشەنگی یانەكان و بە كۆكردنەوەی 93 خاڵ كۆتایی پێ هێنا و ئاهەنگی بەدەستهینانی 25مین ناسناوی خولی ئیسپانیای گێڕا.

هەر لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆتایی خولی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەنێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ لەگەڵ یانەی ئیبار یەكسان بوو، بەمەش یانەكە ژمارەی خاڵەكانی بۆ 79 بەرز كردەوە و هەر لە ریزبەندی دووەمی یانەكان مایەوە.

یانەی ریال مەدریدیش كە پێرێ شەموو لە دوایین یاریی خۆیدا بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ لەگەڵ یانەی ڤیاڕیال یەكسان ببوو، بەكۆكردنەوەی 76 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی یانەكان مایەوە، واتە جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ 17 خاڵ زیاد بوو ئەمەش گەورەترین جیاوازی خاڵە كە تا ئێستا لەنێوان هەردوو یانەكەدا روویدابێت.

سەبارەت بە گۆڵكاری خولەكەش لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە خەڵاتەكە وەردەگرێ بە تۆماركردنی 34 گۆڵ لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا، دوای ئەویش كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بە 26 گۆڵ و لە ریزبەندی سێیەمیش لویس سوارێز دێت بە تۆماركردنی 25 گۆڵ لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا.

دوای بەڕێوەچوونی هەر 38 یاریی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ریزبەندی یانەکان بەمشێوەی خوارەوە مایەوە:-




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م