له ناوه‌ندى سارا له شارى سلێمانى كتێبى "دادگاییكردنى جه‌للاد دادگایكردنى عه‌داله‌ت" بڵاو كرایه‌وه. ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن موحسین ئه‌دیب نووسه‌ر و توێژه‌ر نووسراوه. ئه‌دیب خۆی ده‌ڵێ "كتێبه‌كه‌م قسه‌كردنه له‌سه‌ر چه‌مكى عه‌داله‌ت لاى به‌ختیار عه‌لى، ئه‌و نووسه‌ره له رۆمانى "شارى مۆسیقاره سپییه‌كان"، چونكه به‌ختیار له رۆمانه‌كه‌ى دادپه‌روه‌رى له ده‌ره‌وه‌ى یاسا و دادگا ته‌قلیدییه‌كاندا ده‌بینێت".
وه‌ك له پێناسه‌كردنى كتێبه‌كه هاتووه، "دادگاییكردنى جه‌للاد دادگاییكردنى عه‌داله‌ت" هه‌وڵێكه بۆ پێناسه‌كردنه‌وه‌ى چه‌مكى عه‌داله‌ت له رۆمانى "شارى مۆسیقاره سپییه‌كان"ى به‌ختیار عه‌لى، بۆیه كۆى كتێبه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه قسه بكات و شرۆڤه‌ى چه‌مكى عه‌داله‌ت بكات.
به‌ختیار عه‌لى یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ى چانسى ئه‌وه‌ى هه‌بووه زۆرترین كار و نووسین له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی بكرێت، به تایبه‌تى رۆمانى "شارى مۆسیقاره سپییه‌كان"ى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موحسین ئه‌دیب له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نووسینه‌كانى به‌ختیار عه‌لى، "ته‌قدیر نه‌كراون". له‌مباره‌یه‌وه موحسین ئه‌دیب بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد كه له‌وه‌ته‌ى به‌ختیار عه‌لى ده‌نووسێ، هه‌میشه وه‌رگر به‌دوو جۆر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كردووه، یان له به‌رانبه‌ر كاره ئه‌ده‌بییه‌كانیدا تووشى سه‌رسوڕمان بووه و به شانوباڵیدا هه‌ڵداوه تا ئاستی ته‌قدیسكردن. یان ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه گرووپێكى تر هێرشى ناڕه‌وایان كردووه‌ته سه‌رى، تا ئاستی ئه‌وه‌ى هه‌ندێك به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كرد كه نووسین و بیرۆكه‌كانى هی خۆی نین.
موحسین دووپاتى ده‌كاته‌وه كه له‌م كتێبه‌یدا كارێكى جیاوازى كردووه. زیاتر گوتى "كاتێك باس له‌وه ده‌كه‌م كه نووسینه‌كانى ته‌قدیر نه‌كراون، مه‌به‌ستمه بڵێم له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م دوو ئاراسته‌یه‌وه كارى رژدیان له‌سه‌ر نه‌كراوه، لاى خۆمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى توانیبێتم هه‌وڵم داوه جیاواز له‌و دوو ئاراسته‌یه ئیش له‌سه‌ر ئه‌و شاكاره‌ى بكه‌م".
موحسین ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه به‌ختیار عه‌لى نووسینه‌كه‌ى خوێندووه‌ته‌وه و له‌باره‌ى سه‌رنجى به‌ختیار گوتى، "به‌ختیار عه‌لى به‌منى گوت، له توێژینه‌وه‌كه‌ى تۆ و به‌كر عه‌لى رازیم، چونكه ئێوه قسه له‌سه‌ر ده‌قه‌كه ده‌كه‌ن نه‌ك خۆم".
هه‌رچه‌نده رۆمانه‌كه‌ى به‌ختیار عه‌لى زیاتر له 12 ساڵ ده‌بێت بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌دیب پێی وایه توێژینه‌وه‌كه‌ى دره‌نگ ته‌واو نه‌كردووه، چونكه به‌گوته‌ی ئه‌و "ده‌قی زیندوو هه‌ر به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه، بۆیه هه‌میشه‌ش بابه‌تى لێتوێژینه‌وه‌ى نوێیه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م رۆمانه كۆمه‌ڵێك چه‌مكى جاویدى وه‌ك لێبورده‌یى و هزرى ناتوندوتیژى و دادپه‌روه‌رییه، كه به‌رده‌وام ده‌شێت له گۆشه‌نیگاى جۆراوجۆره‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین".
كتێبه‌كه له هه‌شت به‌ش پێكهاتووه، نووسه‌ر له ته‌واوى كتێبه‌كه ته‌نیا به‌شێكى رۆمانه‌كه‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام كۆى توێژینه‌وه‌كه‌ى له‌باره‌ى چه‌مكى عه‌داله‌ته، ئه‌دیب روونی ده‌كاته‌وه كه "له كۆنتێكستى ئه‌م رۆمانه‌دا له‌وه تێده‌گه‌یت كه نووسه‌ر دادپه‌روه‌رى له ده‌ره‌وه‌ى یاسا و دادگا ته‌قلیدییه‌كاندا ده‌بینێت، بۆیه بۆ دادگاییكردنى جه‌لاده‌كه‌ى ناو رۆمانه‌كه، دادگایه‌كى ته‌واو ناته‌قلیدى پێك دێنێت له قوربانییه‌كان و جه‌لادیش به‌ویستى خۆى خۆى راده‌ستى دادگاكه ده‌كات. به‌ڵام پارادۆكسه‌كه له‌وه‌دایه كه ده‌رئه‌نجام و بڕیارى كۆتای ئه‌م دادگا ناته‌قلیدیه‌ش هه‌مان ئه‌نجامى دادگا ته‌قلیدییه‌كانه".
له به‌رگى دواوه‌ى كتێبه‌كه نووسه‌ر په‌ره‌گرافێكى كورتى نووسیوه و هیواى ئه‌وه ده‌خوازێت كتێبه‌كه له ته‌نیشت عه‌داله‌ته‌وه باسى لێبورده‌یى و هزرى ناتوندوتیژیشى كردووه، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت به پشكى خۆى به‌شدار بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌یى و هزرى ناتوندوتیژى. هه‌رچه‌نده ئه‌مه هیوایه‌كى مرۆیییانه‌ى زۆر جوانه، به‌ڵام ئاخۆ ده‌بێته ئامانجى توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى، ئاخۆ له مه‌به‌سته ستاتیكییه‌كانى ئه‌ده‌ب دوور ناكرێته‌وه. موحسین ئه‌دیب گوتى، "ئه‌م پرسیاره ده‌مانبات بۆ ئه‌و ئیشكاله دروستكراوه‌ى كه ئایا ئه‌ده‌ب له پێناوى ئه‌ده‌بدایه، یان له‌پێناوى ئه‌ده‌بدا نییه، پێم وایه ئه‌ده‌ب زۆر له‌وه سركتره له‌م دوو جوغزه‌دا كورتى بكه‌ینه‌وه، دژایه‌تیكردنى بیرۆكه‌ى ئه‌ده‌ب له پێناوى ئه‌ده‌بدا، به‌دیوێكیدا جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و تێڕوانینه‌دا نییه كه ده‌ڵێت ئه‌ده‌ب ده‌بێت پڕاگماتى نه‌بێت و نه‌خرێته خزمه‌تى ئایدۆلۆجیاكانه‌وه"
"چونكه دواجار ده‌قى زیندوو چه‌ند هه‌ڵگرى ره‌هه‌ندێكى ئه‌ده‌بى قووڵه و پێویستى به شیعرییه‌ت هه‌یه، به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش ره‌هه‌ندى فیكرى و فه‌لسه‌فى و عیرفانى قووڵى هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ ئه‌ده‌ب ره‌وا بێت، ئه‌وا بۆ ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى ره‌وایه‌تى زیاترى هه‌یه، چونكه دواجار یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بی، ته‌ئسیلكردنى ره‌هه‌نده فیكرى و شیعرییه‌كانى ده‌قى ئه‌ده‌بییه، ئه‌گه‌ر تێبینیش بكه‌ین به‌رهه‌مه‌كانى به‌ختیار ره‌هه‌ندى فیكرى قووڵیان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ره‌خنه‌گریش له‌سه‌ریان بوه‌ستێت" موحسین ئه‌دیب وای گوت.