پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا و فراوانبوونى تۆڕه‌كانى پێوه‌ندى و ئینته‌رنێت له هه‌رێمى كوردستان، وایكردووه كه‌ناڵه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌رفراوانییه‌كى زۆری هه‌بێت و دروستكردنی وێبسایت به‌رده‌وام گه‌شه بكات، ئه‌مه‌ش وا كردووه به‌شێكی زۆر له هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك لاپه‌ڕى تایبه‌ت له ماڵپه‌ڕ و بلۆك و وۆردپرێس دروست بكات.
ژماره‌یه‌ك له قوتابى له پڕۆژه‌ی "توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوون" له هه‌ولێر تۆمارێكیان كردووه‌ته‌وه بۆ تۆماركردنى وێبسایت و بلۆك و وۆردپرێس به فه‌رمى و نافه‌رمى، به لاپه‌ڕه‌ى كه‌سى و هه‌واڵى و كات به‌سه‌ربردن و به‌شى ڕ‌ۆشنبیرى و كتێبخانه و ته‌ندروستى و كڕین و فرۆشتن و لایه‌نه فه‌رمییه‌كانى سه‌ربه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ژماره‌یان به شه‌ش هه‌زار و 210 تۆمار كراوه.
ئه‌ژى قادر قوتابیى به‌شى ته‌كنه‌لۆجیای ئای تی، بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه وه‌ك پڕۆژه‌ى ده‌رچوون، هه‌ڵسان به تۆماركردنى ژماره‌ى ئه‌و وێبسایت و بلۆك و وۆردپرێسانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن و به زمانى كوردى وه‌شان ده‌كه‌ن. به‌گوته‌ی خۆی "له‌و تۆماره‌ی كردوومانه بۆمان ده‌ركه‌وت شه‌ش هه‌زار و 210 پێگه و وێب هه‌ن كه وه‌شانى كوردى ده‌كه‌ن".
ئه‌ژی زیاتر گوتی "هه‌روه‌ها ئه‌و تۆماره‌ى هه‌یه ئێمه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كدا كردوومانه وه‌ك لاپه‌ڕه هه‌واڵییه‌كان و كات به‌سه‌ربردن و سایتی كه‌سیى و پێدانى زانیارى و توێژینه‌وه و چیرۆك و كتێبخانه و ڕ‌ۆشنبیرى و لاپه‌ڕى حكوومى".
"ئه‌و ژماره زۆرى وێبسایته‌كان زیاتر له ساڵى 2014 و 2016 بووه كه دروست كراون، هه‌وره‌ها به‌شى زۆریان له‌سه‌ر دۆمینى .net و .comدانراون، هه‌روه‌ها krdـى فه‌رمى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا 328 تۆمارى هه‌یه و لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانى سه‌ربه حكوومه‌تی هه‌رێمش به‌شى زۆرى له‌سه‌ر krdـى تۆمار نه‌كراون" ئه‌و قوتابییه به پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه‌كه‌ى واى گوت.
هه‌رێمی كوردستان له ده ساڵی رابردوودا گه‌شه‌ی جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه بینی و ئینه‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك بوون له‌و بوارانه‌ی خۆیان خسته هه‌موو ماڵێكه‌وه.
ئاراس حوسێن مامۆستاى زانكۆ و شاره‌زاى بوارى ته‌كنه‌لۆجیای ئای تی، ئاشكراى ده‌كات كه وه‌ك نه‌ریتێك به‌شى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بڕوانامه‌ى ماسته‌ر به‌ده‌ست دێنن، لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان دروست ده‌كه‌ن و ماسته‌رنامه‌كه‌یانی تێدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ئێسته وه‌ك مه‌رجێكى خوێندنى باڵاى لێ هاتووه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
ئه‌و شاره‌زایه بۆ "وشه" ده‌ڵێت، وێبسایت هه‌یه چوار ساڵه نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ وه‌شانێكى نییه، ته‌نیا لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كییه و ساڵانه‌ش پاره‌ى ئه‌لیكترۆنى مانه‌وه‌ى ده‌دات، بۆیه مه‌رج نییه هه‌موویان به لاپه‌ڕه‌ى وێبسایته‌كان هه‌ژمار بكرێت هه‌رچه‌نده راستییه‌كه‌ی بوونیان هه‌یه. ئاماژه‌ی دا "له بوارى ئای تی مه‌رجى لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى و چالاك ئه‌وه‌یه ده‌بێت له ماوه‌ى 40 ڕۆژ وه‌شانى نوێى هه‌بێت و چالاك بێت و به لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى بناسرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێى تێڕوانینى (نیگرۆپۆتین) كه یه‌كێكه له زاناكانى بوارى ئای تی بۆ میدیای نوێ كه به لاپه‌ڕى ئه‌لیكترۆنییه‌كان ناسراون".
سیامه‌ند ڕه‌شید خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڤین بۆ دروستكردنى وێبسایت، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئێسته دروستكردنى وێبسایت بووه‌ته كارێكى هێنده ئاسان هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت و ببێته په‌یامنێر و وه‌شانى خۆى بكات.
خاوه‌نى كۆمپانیاكه بۆ "وشه" گوتی، مامۆستاى زانكۆ و خێڵ و ناوه‌نده‌كانى سه‌ربه حكوومه‌ت و هاووڵاتیى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دێن بۆ دروستكردنى لاپه‌ڕى تایبه‌ت به‌خۆیان یان دروستكردنى وێبسایت. هۆی ئه‌وه‌یش به گوته‌ی سیامه‌ند "كه‌مى تێچووى دروستكردنى وێبسایت و ئاسانى له به‌كارهێنان و چاولێكه‌رى، وایكردووه به‌شى زۆرى خه‌ڵك لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت".
به‌پێى دواین ئامار دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان بریتییه له پێنج ملیۆن و 678 هه‌زار هاووڵاتى، ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌ى و وێبسایته‌كانیش شه‌ش هه‌زار و 210یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره وێبسایتانه دابه‌شى سه‌ر هاووڵاتییان بكه‌یت، هه‌ر 914 هاووڵاتییه‌ك وێبسایتێكى به‌رده‌كه‌وێت.