ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئوسترالیا داوای ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی مه‌ڕ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان سه‌ر مه‌ڕ له كاروانێكی كه‌شتی مردوون و زیانی 190 ملیۆن دۆلاری زیانی به ئوسترالیا گه‌یاندووه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی ئوسترالیا یاسایه‌كی ده‌ركردووه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه و هه‌نارده‌كردنی مه‌ڕ له ئوسترالیاوه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام به فه‌رمی جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سوزان لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئوسترالیا ڕای گه‌یاند، ئه‌م یاسا نوێیه به‌س نییه و پێویسته هه‌ر مه‌ڕێكی 60 كیلۆگرامی بۆشایییه‌كی له كه‌شتی گواستنه‌وه‌كه‌دا به قه‌باره‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی A4 دانرابێت.
له كاتێكدا ئوسترالیا له هه‌وڵدایه بۆ هه‌نارده‌كردنی گۆشت به‌شێوه‌ی چاككراو، به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌نده‌نووسیا له‌و وڵاتانه‌ن كه ئاژه‌ڵی زیندوو هاورده ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاورده‌كردنی ئوسترالیا ڕای گه‌یاند، پێشبینی ده‌كات له‌مساڵدا 1.9 ملیۆن سه‌ر مه‌ڕ بفرۆشرێت به بڕی 250 ملیۆن دۆلار.
فیۆنا سیمسن سه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی جووتیاران ڕای گه‌یاند، بۆ جووتیارانی ئوسترالیا مامه‌ڵه‌كردن و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری داهاتیان دابین ده‌كات و پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌مه بدۆزینه‌وه.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه مانگی پێشوو ڤیدیۆی كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی مه‌ڕ له ئوسترالیاوه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو بووه‌وه كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه، زۆریان مردبوون و زیانێكی زۆری به پیشه‌سازی ئوسترالیا گه‌یاندبوو.