زانایانى گه‌ردوونناسى له ئوسترالیا توانییان كونێكى ره‌ش بدۆزنه‌وه كه به گه‌وره‌ترین كۆنى ره‌ش داده‌نرێت و به شێوه‌یه‌كى نائاسایى پانتایییه‌كه‌ى فراوان ده‌بێت.
سایتى
سكاى نیوز له هه‌واڵێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، زانایانى بوارى گه‌ردوونناسى له زانكۆى نیشتمانى ئوسترالیا توانیویانه كونێكى ره‌ش له گه‌ردوون بدۆزنه‌وه، به گه‌وره‌ترین كون وه‌سفى ده‌كه‌ن كه تا ئێسته له مێژووى گه‌ردوونناسى دۆزرابێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه باوه‌كانى گه‌ردوونناسى كونه‌ڕه‌شه‌كان ناوچه‌یه‌كه‌ن زۆر جار له ملیۆن ته‌نى گه‌ردوونى هاوشێوه‌ى خۆر گه‌وره‌ترن، گوڕى كێشكردنیش تیایاندا هێنده به هێزه ته‌نانه‌ت تیشكیش لێیان ده‌ربازن نابێت.
به‌ڵام ئه‌و كونه دۆزراوه‌ته‌وه چه‌ند خه‌سڵه‌تێكى هه‌یه له‌وانى پێشتر جیاوازه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كونه‌كه به شێوه‌یه‌كى نائاسایى پانتایییه‌كه‌ى زیاد ده‌بێت، دووه‌م فراوانه‌یه‌كه‌ى نه‌ك ته‌نیا بارته‌قای ملیۆن خۆر ده‌بێت، به‌ڵكو ده‌توانێ نزیكه‌ى بیست ملیار خۆر قووت بدات.
كریستیان ولف كه یه‌كێك له توێژه‌ره‌كانى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى گه‌ردوون له زانكۆ ئوسترالییه‌كه گوتوویه‌تى، هه‌رچه‌نده كونه ره‌شه‌كه له ناو گه‌ردووندا شاراوه‌یه، به‌ڵام ده‌توانێ به بڕێكى گرنگ وزه ببه‌خشێت، به تایبه‌تى تیشكى سه‌رووى بنه‌وشه‌یى.
له باره‌ى هۆكارى كشانه‌كه‌شى به شێوه‌یه‌كى خێرا، ئه‌م توێژه‌ره ده‌ڵێ "هۆكاره‌كه بۆ ئه‌و گازانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر قووتى داون و گه‌رمیشى پێدا تیپه‌ڕیوه".
ئه‌گه‌ر مرۆڤێكى ئاسایى سه‌یرى ئه‌م كونه بكات، ده‌بێت سه‌یرى ناوه‌ڕاستى ئاسمان بكات بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه له زمانى كوردى به "رێگاى كاكیشان" و به ئینگلیزى" رێى شیرى: Milky Way" ناسراوه.