له ناوچه‌ی جه‌لدیب لبنان، پیاوێك له‌ناو ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ ژنێكدایه و كه پێ ده‌چێت خێزانی بێت، به هه‌موو توانا و هێزێكیه‌وه لێی ده‌دات و توندوتیژی به‌رانبه‌ر ده‌كات.
ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه پیاوێكی عه‌ره‌ب پیشان ده‌دات، چۆن له‌ناو ئۆتۆمبێلدا به به‌رچاوی كامێرای چاودێرییه‌وه ده‌ستی له ژنه‌كه‌ی ته‌نیشتی كردووه‌ته‌وه و لێی ده‌دات.
ڤیدیۆكه له به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌كی گشتی ناوچه‌یه‌كی ناسراوی لبنانه، بۆیه له قه‌ره‌باڵغیدایه و پیاوه‌كه‌ش هیچ گوێی به بوونی خه‌ڵك نه‌داوه، له‌و ژنه‌ی ته‌نیشتی ده‌دات و تا ئێسته‌ش ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كێیه، به‌ڵام له زۆربه‌ی پۆسته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ری كراوه، وه‌ك ژنی خۆی ناوی ده‌به‌ن و ده‌ڵێن كه ڕه‌نگه ژنی بێت.