به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، حكوومه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی به ڕێژه‌ی 100% به به‌ركه‌وتنی پشكی كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان، ڕێی داوه به هاتنی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌كه له كۆتای ئه‌مساڵدا.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تیش كاریگه‌ری بۆ سه‌ر گۆڕینی سیسته‌می ڤیزا ده‌بێت بۆ وڵاته‌كه كه بۆ زیاتر له 10 ساڵ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان كه شاره‌زان له بواری زانستی و ته‌كنیكی و پزیشكی و هه‌روه‌ها توێژینه‌وه له بواری كێڵگه نه‌وتییه‌كان درێژ كراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی وامی ئیماراتی ڕای گه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن شێخ مه‌حموود بن ڕه‌شید ئه‌لمه‌كتوم كه جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌كه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات و هه‌روه‌ها فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌یه، به‌ڕێوه برا و تێیدا فه‌رمانی به وه‌زیری دارایی كرد بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه و كارپێكردنی و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له كاریگه‌رییه‌كانی بۆ ئه‌مساڵ.
هاوكات وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان ئێسته ناتوانن پشكی زیاتر به‌ڕێژه‌ی 49% له كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان به‌ربكه‌وێت ئه‌گه‌ر هاوئاهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ئازاد نه‌بێت له وه‌به‌رهێناندا.