گەنجێكی میسری بە هۆكارێكی نادیار پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كرد، باسی لەوە كرد كە بەتەمایە خۆی بكوژێت و كۆتا بەو ژیانەی ئێستەی بێنێت، بۆیە خۆی خنكاند.
محەمەد یاسر گەنجێكی 15 ساڵی میسری بوو، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پۆستێكی كرد و باسی لەوە كرد كە لە ژیان بێزارە و نایەوێت پێی بڵێن هەرزەكار و بڕیاری منداڵانەی داوە، بەڵام بڕیاری داوە خۆی بكوژێت، بۆیە نزای بۆ بكەن.
بۆیە لە كۆمێنتەكاندا هاوڕێ و خزمەكانی یان بە گاڵتە وەڵامیان دایەوە، یان لە هۆكارەكەیان پرسی، بەڵام هیچ وەڵامێكی نەدایەوە و ڕوونكردنەوەی بۆ بابەتەكە نەدا.
دوێنێ ئێوارەش پۆلیسەكانی میسر، لاشەی مردووی منداڵەكەیان لە دەریای مۆیس لە شاری زقایق دۆزییەوە، بۆیان دەركەوت كە ئەو گەنجەیە و بڕیارەكەی فەیسبووكی كردووە بە ڕاست.
تا ئێستە ئەو پۆلیسانە بە دوای هۆكاری ڕاستەقینەی ئەوەن كە بزانن ئەو گەنجە بۆچی وا لە ژیان بێزار بووە و وای لێ هاتووە خۆی بكوژێت، لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوام دەبێت تا ئەنجامێكی گرنگیان بەدەست دەگات.