سپێنەی هێلكە چ سوودێكی هەیە؟

:: PM:01:38:21/05/2018 ‌
هێلكە لە سپێنە و زەردێنە پێك دێت، كە پڕن لە پرۆتین و پێكهاتەی گرنگ بۆ لەش، بۆ زۆر مەبەست سوودیان لێ وەردەگیرێت، لەوانەیە تا ئێستە نەتبیستنێت، گرنگترین سوودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە.

یەكەم: قژ بریقەدار دەكات، هێلكە دەوڵەمەندە بە پرۆتین زۆر گرنگە بۆ قژ، چونكە قژ بەهێز دەكات و بریقەی پێدەبەخشێت، چۆن سوود لە سپێنەی هێلكە وەربگیردرێت بۆ بریقەدار كردنی قژ، سپێنەی هێلكەیەك جیا بكەرەوە و كەمێك زەیتی زەیتوونی بۆ زیاد بكە، دواتر بۆ قژت بەكاری بهێنە و دوای 10 بۆ 20 خولەك بەئاوی گەرم قژت بشۆ. ئەگەر بۆنی هێلكەت پێخۆش نییە دەتوانیت چەند دڵۆپێك زەیتی بۆنداری بۆ زیاد بكەیت، ئەگەر قژت زۆر وشك بوو دەبێت سپێنەی دوو هێلكە بەكاربهێنیت.

دووەم: سپێنەی هێلكە بۆ پێست، سپێنەی هێلكە ڕێ لە پیربوون دەگرێت، چونكە هەنگاوەكانی بەرهەمهینانی دژە پیربوون و كۆلاجینی پێست زیاد دەكات، سپێنەی یەك هێلكە بكە دەفرێكەوە و كەمێك ئاوی بۆ زیاد بكە، بۆ ماوەی دوو خولەك تێكی بدە،  پاشان بەم گیراوەیە پێستت بەباشی بشۆ و دواتر بەئاوێكی ئاسایی لێی جیا بكەوە، ئەم ماسكە وادەكات وشكی پێست چارەسەر بكات و كونیلەكانی پێست بچوكتر دەكاتەوە. 

سێیەم: ئەگەر بتەوێت ماددەیەكی پاككەرەوە بۆ پێستت دروست بكەیت ئەوا سوود لە سپێنەی هێلكە وەرگرە، ئەو پێكهاتانەی كە پێویستن، سپێنەی یەك هێلكە، نیو كەوچك هەنگوین، دوو كەوچكی چا ئاوی لیمۆ.

چۆنیەتیی ئامادەكردنی
دوو كەوچك ئاوی لیمۆ لەگەڵ سپێنەی هێلكە تێكەڵی یەكتر بكە و هەردوو پێكهاتەكە بەباشی تێكەڵ بكە، دواتر هەنگوینەكەی بۆ زیاد بكە  و دووبارە تێكی بدەوە، ئنجا پێستت بە ئاوی گەرم بشۆ، دواتر گیراوەكە بەكاربهێنە بۆ پێستت بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەك بەجێی بهێڵە پاشان بەئاو بیشۆ.

ئەم ماسكە یارمەتی لابردنی زیپكە و خاڵە رەشەكانی پێست دەدات و پێست نەرم و شێدار دەكاتەوە و پێكهاتەی خۆراكی پڕ دەكات لەسەر پێست.



وشە - ئاوات ئازاد