بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان بەرۆژووبوون دەبێتە هۆی دروستبوونی ژانەسەر، وشكبوونەوە، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن، گێژبوون و هەست بە هیلاكی، ئەم هۆكارانەش بۆ كەمبوونەوەی وزەی لەش و كەمبوونەوەی ئاوی لەش دەگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە لە مانگی رەمەزاندا ئەو خواردن و خواردنەوانە بخورێتەوە كە پڕن لە پێكهاتەی خۆراكی و وزە بۆ ئەوەی بە درێژایی رۆژ پارێزگاری لە لەش بكەن.
یەكەم: خۆراكی تەندروست بخۆ،
رۆژوگرتن دەرفەتێكە بۆ وازهێنان لە و خۆراكانەی كە زیان بەلەش دەگەیەنن و زۆر سوودی بۆ لەش هەیە، بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە ئەو خۆراكانە زۆر گرنگە كە پێش بەرۆژوو بوون بخورێن، پێویستە هەمان خۆراك بێت كە لە رۆژە ئاسایییەكاندا دەخورێت زیاتر شلەمەنی و سەوزەوات بێت، بۆ ئەوەی بڕی پێویستی ئاو بگات بە لەش لە رێگەی ئەو خۆراكانەی كە دەیانخۆین.
پێویستە هەموو جۆرە خۆراكێكی تەندروست لەم مانگەدا بخورێت وەكو، میوە و سەوزە، نان، دانەوێڵە و پەتاتە، گۆشت ، ماسی و مریشك، بەرهەمی شیرەمەنی وەكو شیر و پەنیر، خۆراكی چەور و ئەو خۆراكانەی شەكریان تێدایە.
دووەم: ژەمی پڕ لە وزە، پێویستە ئەو خۆراكانە بێت كە بە درێژایی رۆژ وزە دەدەن بەلەش بەتایبەتی لەكاتی بەرۆژوو بووندا و كاربۆهیدراتی ئاڵۆزیان تێدایە لەگەڵ خۆراكی ڕیشاڵی بەرز، ئەو خۆراكانەی كە كاربۆهیدراتی ئاڵۆزیان تێدایە دەوڵەمەندن بە وزە ئەم وزەیە بەدرێژای رۆژ دەمێنێتەوە وەكو شۆفان،پاقلە، برنج.
ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و راستەوخۆ هەرس دەكرێن میوەكان دەگرێتەوە وەكو ( ئەو میوانەی بەبێ توێكڵ دەخورێن لەگەڵ ئەو میوانەی لە خاكدا گەشەدەكەن و هەموو سەوزەكان) ، كافایین ،خواردنەوەی سارد، چا، قاوە دەرمانی میزكردن، دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئاوی لەش و وشكبوونەوەی لەش تینوویەتی.
سێیەم: لەكاتی بەربانگ كردنەوەدا چی بخورێت باشە، باشترین خۆراك بۆ شكانی رۆژوو خواردنی ئاو و خورمایە، چونكە یارمەتی هاوسەنگ كردنی شەكر و خوێی لەش دەدات و لەش شێدار دەكاتەوە و دەوڵەمەندە بەشەكر و وزە و ڕێ لە قەبزی دەگرێت .
ئەو خۆراكانەی كە نابێت بخورێن لەكاتی رۆژوو شكاندندا، خۆراكی سوورەوەكراو، وەكو ئەو شیرینیانەی لە ڕۆندا سوور دەكرێنەوە، مریشكی سوورەوە كراو، پەتاتەی سوورەوە كراو.