به بۆنه‌ی یادی هاوسه‌رگیری شازاده‌ی دووه‌می به‌ریتانیا و ئه‌كته‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵی پۆستی ڤیدیۆ و وێنه له‌سه‌ریان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه.
كۆمپانیای ڤیزیبراین تایبه‌ت به چاودێركردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له هه‌واڵێكیدا ئاشكرای كرد كه له ماوه‌ی 20 سه‌عاتدا چه‌ند پۆست له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه شاهانه‌كه كراوه، هه‌روه‌ها به‌راوردیشی به‌و پۆستانه كرد كه كاتی خۆی بۆ هاوسه‌رگیری شازاده‌ی گه‌وره كرابوو.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخست كه له سه‌عات 10:00ی شه‌وی ڕۆژی هه‌ینی شه‌وێك پێش ده‌ست پێكردنی ئاهه‌نگه‌كه، تا سه‌عات شه‌شی ئێواره له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی ئاهه‌نگه‌كه، پێنج ملیۆن و 958 هه‌زار و 379 پۆست له‌سه‌ر میگه‌ن و شازاده هاری كراوه، كه له‌و ناوه‌نده‌دا چوار ملیۆن و نیوی به هاشتاگی هاوسه‌رگیری شاهانه‌یی
#royalwedding دانراون.
له به‌رانبه‌ردا له ڕۆژێك پێش واده‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه، تا ڕۆژی 29ی نیسانی ساڵی 2011 كه ده‌كاته ڕۆژی هاوسه‌رگیری شازاده ویلیا‌م و خاتوو كه‌یت میدڵتن، ته‌نیا ملیۆنێك و 774 هه‌زار و 435 پۆست كرا.
دوێنێ شه‌موو هێنری چارلز ئا‌لبێرت داڤد ناسراو به شازاده هاری، كوڕی دووه‌می خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ مێگه‌ن مێركل ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره و ڕازاوه‌دا به به‌شداری ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تی ناوداری جیهانی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی، ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و به به‌رچاوی هه‌موو دنیادا له یه‌كتر ماره كران.