یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی به‌هێز كۆمپانیای سامسۆنگه، هه‌روه‌ها بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2018 نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه دیزاینێك و هێزێكی باشی بۆ دانراوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، سامسۆنگ بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "J8" ه‌وه، كه زۆر به‌شێوازێكی جوان دیزاینی كردووه و هێزێكی زۆریشی بۆ داناوه و نرخه‌كه‌شی گونجاوه، بۆیه ئه‌مه‌ش سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
ساسمسۆنگ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 450، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 20 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.00 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 720 به 1440 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 170 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.